پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

هاوڵاتییەكی دیكەی كورد بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بە تۆمەتی فرۆشتنی مەڕ و ماڵات شوانكارەێكی كورد دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللـە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، بەڵام كەسوكاری ئەو شوانكاریە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەنەوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ئێوارەی چوارشەممە یەكی مانگی رەزبەر شوانكارێكی كورد بەناوی “ئیدریس جەوهەری” تەمەن 38 ساڵ لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەكەیدا دەكەوێتە بەردەستڕێژی گوللـەی هێزەكانی سپاری پاسداران لە ناوچە سنورییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری كوردستان و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

ئەوەش زانراوە كە ئەو شوانكارە كوردە مەڕ و ماڵاتەكەی بە مەبەستی لەوەڕاندن نزیك خاڵە سنوورییەكان بووەتەوە، بەڵام هێزەكانی كۆماری ئیسلامی باسیان لەوە كردووە كە ئەو شوانكارە ویستوویەتی مەڕ و ماڵاتەكەی بە مەبەستی فرۆشتن ئاودیوی باشووری كوردستان بكات.

لەبەرامبەریشدا كەسوكار و بنەماڵەی ئیدریس جەوهەری ئەو تۆمەتانەی سپای پاسداران ڕەتدەكەنەوە و ئاماژە بەوەدەكەن كە كوڕەكەیان تەنیا بە مەبەستی لەوەڕاندن مەڕەكانی نزیك سنوور بووەتەوە.

كوشتنی ئەم هاوڵاتییە لەحاڵێكدایە، كە بە بەردەوامی رۆژانە هاوڵاتییانی كورد كە لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان كە سەرقاڵی كاری كۆڵبەری و كاسبكاریین لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …