پێش ده‌سپێک:
له ڕێکه‌وتی 28/11/2013 ، وتارێک له ژێرناوی ‘دروشمی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بارێکی قورسە لەسەر پشتی بزووتنەوەی کوردستان’ له لایه‌ن کاک هێرش عه‌لیزاده‌وه بڵاو کرایه‌وه که به بۆچوونی من هه‌م هه‌ڵبژاردنی بابهتو سه‌ردێڕی وتاره‌که‌و هه‌م شێوازی شه‌نوکه‌وکردنی ئه‌و بابه‌ته، له خۆیدا هه‌ڵه‌و ناپێویستهو له ئاست بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای کورددا، له په‌راوێزی هاوکێشه سیاسییهکانیدایهو پێویسته هه‌ڵوێسته بکرێت له‌سه‌ری.
سهرهکیترینو گرنگترین لاوازیی ئه‌و بابه‌ته، که وه‌ک هه‌وڵ بۆ بهگوتاربوونێکی نوێ دێته به‌رچاو، له ئاکامی لاوازیی گوتارێکی فۆنداسیۆن بهزێنو رادیکاڵدا سه‌ریهه‌ڵداوه که به درێژایی مێژووی خۆی هه‌ڵگری چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی ناسنامهساز بووه، ناسنامه‌یه‌ک راست وه‌ک خۆی‌و به قه‌د باڵای، ئاوێنه‌ی مێژوویه‌کی “سه‌پاو”. هه‌ڵبژاردن‌و لهسهرچوونی ئه‌و دروشم‌و بابه‌ته، وه‌ک لایه‌نی فه‌لسه‌فی_ تیۆریکی خاوی له به‌رامبه‌ر واقعی سه‌پاوی سیاسی له ئێران، له تێزی کۆمۆنیزمی کرێکاری، که زه‌بری قورسی له هێزو ئیراده‌ی کۆمه‌ڵه داوه خهیاڵیترهو جگه له کاغهزپڕکردنهوه، بۆ ساتێکیش توانایی به کردهوهبوونی نییه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دروشم‌و داخوازییه له ئێسته‌دا، گرتنی گاردێکی ناپێویست‌و خۆخۆره له به‌رامبه‌ر هه‌قیقه‌تی ره‌وای بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات له 35ساڵی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا.
کاتێک تایبه‌تمه‌ندیی دیارده‌یه‌ک (لێره‌دا رووخێنه‌ر بوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان)، پێناسه‌ی ناوهرۆکیو تایبه‌تمه‌ندیی توخمی هزرهکهو هۆکاری هه‌بوونی نه‌بێت، به‌ڵکه هه‌ر هه‌موو مێژووی روبه‌روبونه‌وه‌و خۆڕاگرییه‌کانی، هه‌وڵ بۆ مانه‌وه بووبێت، ناکرێت وه‌ک ‘هه‌ڵوێستێکی هه‌ڵبژێردراو’ ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت؛ بۆیه هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌که له خۆیدا هه‌ڵه‌یه.
لێره‌دا: ‘دیاره’ کۆمه‌ڵه به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی دروست نه‌بووه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی له ره‌فتاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، کارێکی کردووه که کۆمه‌ڵه له لایه‌که‌وه ناتوانێت بازبدات به سه‌ریداو، له لای تریشه‌وه ‘تا ئێسته’ به جۆرێک ههڵسوکهوتو ئه‌ده‌بیاتی له‌گه‌ڵ رێخستووه، که رێگای چه‌سپاندنی ئامانج‌و هیواکانی کۆمه‌ڵه هیچ رێیه‌کی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له ده‌روازه‌ی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی‌و پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن‌و دێمۆکراتیک.
کاک هێرش له سه‌ره‌تای پاراگرافی 9ی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌ڵێ: ‘لە مێژوودا نموونه‌یەکیش نا‌بینیت که نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست داوای ڕووخاندنی حکومەتی ناوه‌ندی کردبێت’؛ ده‌بێ بڵێم خودی باسکردن له‌م مه‌سه‌له‌یه له سه‌ر حزبه کوردیه‌کان‌و به تایبه‌ت کۆمه‌ڵه راست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتاری سهرهکییو سه‌ره‌تایی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی له پێشدا هه‌وڵی دیالۆگ‌و سازان‌و پاشان ده‌رکردنی بووه له کوردستان، که‌واته گاردی ‘داواکردنی رووخانی کۆماری ئیسلامی’ دوای به ئاکام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و دوو رێگه‌چاره‌یه هاتووه، وه‌ک مافێکی سروشتی‌و رێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی.
هه‌مووان ده‌زانن، کۆماری ئیسلامی له ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد (تا ئێسته) رووخێنهرو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی کۆماری ئیسلامی وانه‌بووه که هه‌ر له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاریه‌وه هۆکارێک بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی کورد بڵێت: ‘هیچ رێگه‌یه‌ک بۆ کورد نییه، جگه له رووخێنه‌ر بوونی’ (ئه‌گه‌رچی وه‌ک لۆژیکی سیاسه‌ت، ئه‌وه مافی کورد بووه‌و هه‌یه) به‌ڵام ئایا هه‌ر هه‌موشمان دڵنیا نین له‌وه‌ی که دانیشتنه‌کانی کورد‌و کۆماری ئیسلامی، له ئاکامدا کوشتنی کات‌و له قازانجی رژیمدا بوو؟ هۆکارێکی تر ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی قه‌ت کوردستان چۆڵ ناکات، به مه‌رگی نه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی: یه‌که‌م، به پێی رووبه‌رو پانتایی کوردستان؛ دووه‌م، به پێی بوونی سه‌رچاوه‌ی گومرکیو کانزاییو کشتوکاڵیی بهرفراوانو ریشه‌ی پان-ئیرانیستیی کۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خاوه‌ندارێتیی خاکی کوردستان‌و سێیه‌م، به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنی کوردستان شوێنێکی تایبه‌ت بۆ میلیتاریزه کردنه له فه‌رهه‌نگی سیاسیی کۆماری ئیسلامیداو وه‌ک شاده‌ماری گه‌یشتنی به تورکیه‌و کامڵ‌بوونی هیلالی شێعه. ته‌واوکه‌ری ئه‌و بۆچوونه ره‌هایه‌ی رژیمیش بیرهێنانه‌وه‌ی به‌شداریی چڕوپڕی که‌سانی باڵای کۆماری ئیسلامییه له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق‌و کوردستان(هه‌ر له فتوای خومهینییهوه تا به‌شداریی راسته‌وخۆی خامنهیو ره‌فسه‌نجانی‌و ئه‌حمه‌دی نهژادو ناتق نوری‌و موحسن ره‌زایی… و هتد) چوواره‌م، به ده‌رکه‌وتنی چه‌ند به‌ڵگه‌ی نهێنی له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له قۆناغه جیاجیاکانی ده‌وڵه‌تی بهناورێفۆرمو باڵی راست، کوردستان دوای تاران، ستراتێژیکترین شوێنه بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی‌و هه‌ر بۆیه ئه‌ویش له‌و ئاسته‌دا کاری له سه‌ر ده‌کات. به‌و مانایه ده‌توانم ئیدعا بکه‌م که، هه‌رکات کۆماری ئیسلامی له کوردستان برووخێت (به پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونی باشووری کوردستان) به دڵنیاییه‌وه ئه‌وکاته‌یه که یا له پایته‌خت رووخاوه، یا له حاڵی رووخاندایه.
هه‌ڵه‌یه‌کی تری زۆر به‌رچاوی ئه‌و بۆچوونه‌و ئه‌و وتاره ئه‌وه‌یه که پێی وایه گرنگ نییه بۆ کوردستان کێ له ئێران له سه‌ر کار بێت. به ئه‌زموونی هه‌موو گهلانو حکومه‌ته توندڕهوهکانو مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیان‌و ئاسایشی جیهانی، بوون‌و مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له دراوسێیه‌تیی کوردستانێکی مۆدێرن‌و دێمۆکراتیکدا، مهحاڵو دوور له واقعبینیی سیاسییه. وه‌ک له کۆتایی پاراگرافی وتاره‌که‌ی کاک هێرشدا هاتووه: ‘لە هەر هەل و مەرجێکدا ئەگەر سپای ئێران لە کوردستان چووە دەرەوە ئەو کات کورد چی بە سەر بە حکومەتی ناوەندی داوە؟ نیزامی سیاسیی لە ئێران ئیسلامیی بێت، پاشایەتی یان کۆماریی یان حکومەتی جەبهەی ملیەکان یا شورای مەقاومەتی موجاهیدەکان بێت؟ چ پێوەندیەکی بە کوردەوە وەک دەراوسێیەک دەبێت؟’، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ پارادۆکسی نێوان دێمۆکراسیخوازیی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان (که ئه‌ڵبه‌ته سنووردار نییه به کوردستانه‌وه)و بێهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بارودۆخی وڵاتێکی دراوسێ، به تایبه‌ت داگیرکه‌رو ده‌کرێت بڵێم هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتێژیکو کوشنده‌یه.
هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌قی تری ئه‌و وتاره ئه‌وه‌یه که کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی، به مێژوو بهسهرهاتو قوربانییه‌کانیه‌وه ئه‌سپێرێت به فهرامۆشیو، کوردستان وه‌ک دوورگه‌یه‌کی نامۆ‌و دوور له ئێران له به‌رچاو ده‌گرێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا له پاراگرافی 10ی وتاره‌که‌دا ده‌ڵێت: ‘ دروشمی رووخاندنی رژیم دروشمێکی ناکوردیو ناکوردستانیی و نائازادیخوازانە و تەنانەت لە هەندێک رووەوە کۆنەپەرستانەیشە چون دەستوەردەداتە خواستی نەتەوەیەکی دیکە لە هەڵبژاردنی حکومەتی خۆیدا (لە نموونەی ئێران‌دا فارسەکان!) و له ڕاستییدا لە ڕێگای سه‌ڵته‌نه‌تته‌ڵه‌بان و ئێرانچیه‌کان کە شەڕی ئەوان ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتدا و لەسەر کورسیی دەسەڵاتە، گه‌یشتووه‌ته کوردستان’. له‌م باره‌وه ده‌بێ بڵێم مه‌گه‌ر هێرشی 28گه‌لاوێژ ده‌ستوه‌ردان نه‌بوو له ئاسایشی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئیراده سیاسییه‌که‌ی؟ ئێسته بۆ کورد ده‌بێ گومان له‌وه بکات که هه‌وڵی بۆ رۆشنگه‌ریی گه‌لانی تریش له ئێران ده‌ستوه‌ردانه؟ له هه‌مووان روونه که کورد دروشم‌و داواکاری‌و هه‌وڵدانی له پێناو رووخاندنی کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ک له سهڵتهنهتتهڵهبو ئێرانچیهکانهوه وه‌رنه‌گرتووه وه‌ک کاک هێرش ده‌ڵێت، به‌ڵکه زۆر پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌خه‌به‌ر بێن، له ره‌وتی رووداوه سیاسییه‌کانی ئێران له دوای راپه‌رینی ٥٧ کورد بێهیوا بووه‌و هه‌ر به‌په‌له‌و به کرده‌وه هه‌وڵی رووخاندنی ئه‌و رژیمه‌ی داوه، ئه‌وه‌ی که بۆ به ئاکام نه‌گه‌یشتووه، جێگای باس‌و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تییه؛ به‌ڵام پێموانییه که‌سێک که لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی هاوچه‌رخی کورد له ئێرانی دوای ٥٧ی خوێندبێته‌وه گومان له‌وه‌دا بکات که کورد قه‌ت له ئێرانییه‌کانه‌وه فێری سیاسه‌ت نه‌بووه، چ جا فێری شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بووبێت… ، به‌ڵکه وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و هێزانه‌ی که رێفرادندۆمی ٥٨یان بایکۆت کرد، هه‌ر کورد‌و کۆمه‌ڵه‌و دێمۆکرات‌و چه‌ند حزبی چه‌پی تری ره‌سه‌نی ئێرانی بوون.
هه‌موو ئه‌و فاکته راستهوخۆو راسته‌قینانه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش که، کارکردن له سه‌ر گۆڕینی پێناسه‌یه‌کی سه‌پاو(رووخێنه‌ر بوونی کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی)، هێنده‌ی به‌نده به لایه‌نی بکه‌رو خولقێنه‌ری دۆخه‌که که ئه‌ویش کۆماری ئیسلامییه، به‌ند نییه به کۆمه‌ڵه‌وه؛ چونکه کۆمه‌ڵه پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بۆ کۆماری ئیسلامی گرنگ بێت، سه‌ردێڕو ئامانجه‌کانی خه‌تی سوورن بۆی‌و مل پێدانیان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، دووره له پێناسه‌و ناوه‌رۆکی ئه‌و رژیمه. له لایه‌کی تره‌وه، رووخێنهربوونی کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی، له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به هۆی ‘پهرچهکردارئاسا’بوونیه‌وه، “سیاسه‌تی کۆمه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی”، نه‌ک پێناسه‌ی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵه‌و هۆکاری ههبوونو سه‌رهه‌ڵدانی. ته‌واوکه‌ری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که بیرمان نه‌چیت، کۆماری ئیسلامی له خوله یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به ناو گۆڕینی کابینه‌و حکومه‌ته‌وه، هه‌ر خۆی خۆی ره‌دکردووه‌ته‌وه، ئێمه‌ی کۆمه‌ڵه چۆن بتوانین ره‌دی نه‌که‌ینه‌وه‌و هه‌وڵی رووخاندنی نه‌که‌ین به ئه‌رکێکی سه‌ره‌کیی خۆمان که به ده‌یان هۆکار ده‌زانین داخوازی‌و ئامانجه‌کانمان له دراوسێیهتیشیدا پارێزراو نابن، لانیکه‌م به‌و هۆیه‌ی که ئێمه له ئارژانتین‌و مالزی دوورتر نین به ئێران!
بۆیه به رای من، ‘سه‌ندنه‌وه‌ی دروشمی هه‌وڵ بۆ رووخاندن‌و له بن هێنانی کۆماری ئیسلامی له بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، سڕینه‌وه‌ی به‌شێک له ناسنامه‌ی سیاسیمانه، گه‌رچی سهپاوو نامێتۆدیک؛ هه‌وڵه بۆ خووکردنمان به بیستنی هه‌واڵی ئێعدامی رۆژانه‌و ساتبهسات، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ‌و که‌رامه‌تی ئینسان‌و خۆبه‌دوورگرتن له ئه‌رکی شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتکار بوون’.
له پاراگرافه‌کانی کۆتایی وتاره‌که‌دا، کاک هێرش دوو راستیی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، به‌ڵام به بۆچوونی نه‌رێنیی خۆیه‌وه ده‌خاته ڕوو، که به رای من له پێناسه سهرهکییهکانو مۆرکی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. له ئه‌ڵقه‌یه‌کدا ده‌ڵێ: ‘بەڵام بێ‌شک “ڕووخان و ڕووخاندن” ڕه‌هه‌ندی سیاسیی و ئابووریی و عه‌سکه‌ریی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه’؛ ئه‌وه وه‌ک راستیه‌کی سیاسی‌و چاره‌نووسێکی روونی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان هه‌م دیاره‌و هه‌میش ره‌هه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه‌و قورسایی شۆڕشه‌که‌ش هه‌ر لێره‌دایه که وا له کورد ده‌کات به‌رپرس بێت له کۆکردنه‌وه‌ی هێزو ته‌یارکردنی ئه‌و هێزه‌و جووڵاندنی به‌ره‌و رووخاندنی کۆماری ئیسلامی، که ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، جێی پرسیار‌و رامانه.
له هه‌ڵه کوشنده‌کانی تری ئه‌و وتاره ئه‌وه‌یه که پێیوایه: ‘دروشمی رووخاندن لەسەر پشتی خەڵکی کوردستان و بزووتنەوەی کوردی خۆرهەڵات بارێکی قورس و زەحمەتە و لە گەمەیەکی نادیاردا چەقاندوویەتی!’ بۆ ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ش ناچارم بیڵێمه‌وه که ڕوونه‌و ده‌بێ واش بێت که دروشمی رووخان بارێکی قورسی خستووه‌ته سه‌ر شانی بزووتنه‌وه‌ی کورد، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و دروشم‌و هه‌وڵه نیوهناچڵانهی رووخان نییه که کوردی رۆژهه‌ڵاتی چه‌قاندووه، به‌ڵکوو به‌ڕێکه‌وت کارنه‌کردنی کورده بۆ رووخاندنی ئه‌و رژیمه وه‌ک پێویست‌و جارجار توشبون به وه‌همی ئه‌گه‌ری کارکردن له په‌راوێزی نیمچه ئازادییه‌کاندا، که کوردی چه‌قاندووه.
کاک هێرش له کۆتاییدا باس له ‘گره‌نتی بۆ کورد’ دهکاتو ده‌نووسێت: ‘تەنانەت ئەگەر لەدەرەوەی هێزوتوانی کورد لە هەلومەرجێکی نێۆنەتەوەیدا کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێت، ئایا گه‌ره‌نتی چییه که مافه‌کانی گەلی کورد ده‌سته‌به‌ر بن؟ مه‌گه‌ر سه‌ددام نه‌ڕووخاوە، ئه‌ی بۆ ئه‌حزابی عه‌ره‌بی له ئێراق و له وڵاتانی عه‌ره‌بیش، تا دێن زیاتر دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن؟’ لێرهشداو بۆ کامڵکردنی لایه‌نی کێشه سیاسییه‌کانی ئه‌م وتاره پێویسته بڵێم: یه‌که‌م، له سیاسه‌تدا به گشتی‌و به تایبه‌ت له کاری سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، که هیچ پهیمانو هاوپه‌یمانییه‌کی جیهانیو ناوچه‌یی جێی بڕوا له نێوان وڵاته‌کاندا نییه، هیچ شتێکیش گه‌ره‌نتی ناکرێت، ئه‌وه‌ی که هه‌یه ئه‌وه‌یه که لایه‌نی سیاسی، چ له دهسهڵاتو چ ئۆپۆزسیۆن پێویسته به‌رده‌وام له سه‌ر خه‌ت بێت‌و به سیاسه‌ته ورد‌و درشته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه‌و ‘سیاسییانه’ هه‌ڵسوکه‌وت بکات‌و شاره‌زای لایه‌نی دهروونیو مێژوویی‌و تایبه‌تمه‌ندیی گه‌له‌که‌ی بێت. ئه‌وه تاکه گهرهنگتییهکه که بۆ کورد ببێت، چ ئێستا‌و چ دوای رووخاندنی کۆماری ئیسلامی. دووه‌م، له سیاسه‌تدا پێوه‌رێکی هه‌ڵه‌و زۆرکوشنده هه‌میشه ‘به‌راوردکردن’ه، بۆیه به‌راورد کردنی ئێران به عێراق یا ئه‌فغانستان، یا سودان… ، یا هه‌و وڵاتێکی تر هۆکار نییه بۆ ئه‌گه‌ری شکستهێنانی ئه‌زموونی سیاسیی کورد، ئه‌گه‌ر هاتو توانی رێگایه‌ک بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بدۆزێته‌وه، یا ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه رووخێنراو ئه‌ویش له بنیادنانهوهیدا _ به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه تێیدا_ به‌شدار بێت.
تایبه‌تمه‌ندیی’نامۆبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران به چاکسازی‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌و، دواجار ملدان به مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد’، “ده‌سکه‌وت”ێکه که کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی، ده‌یان ساڵ خهباتو سه‌دان پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌ی کردووه‌ته قوربانی بۆی؛ خستنهبهرباسو گومان کردن له‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کوردستان نابێ له هه‌وڵی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی‌دا بێت، وه‌ک ئه‌وه وایه گومان له ته‌ندروستیی که‌سێک بکرێت که له وه‌رزی سارددا جلی گه‌رمی له‌به‌رکردووه!
داواکردن‌و ههوڵدانو گونجاندنی رووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رنامه‌ی سیاسی‌و میکانیزمی رۆژانه‌ی حزبی راسته‌قینه‌ی کوردستانی‌دا نه‌ک پێویسته، به‌ڵکه به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ناسنامه‌یه‌تی، هه‌ر وه‌ک چه‌کداربونی، کراوه‌بوونی، هاوپه‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕهکانو نوێنه‌رایه‌تی کردنی پرسی کورد له ئێران‌دا پێویست‌و ناسنامه‌یه‌تی؛ ناسنامه‌یه‌که که وه‌ک چاره‌نووسی چه‌کداری، به سه‌ریدا سه‌پاوه، بۆیه بێگومان حزبی راسته‌قینه‌و نوێنه‌ری خه‌ڵکی کورد له ئێران چاره‌یه‌کی مه‌نتقی نییه، جگه له قبوڵکردنیو فۆرموڵبهندی کردنی دروشم‌و داواکاری‌و پێبه‌ندبوون به رووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
ئه‌م نووسراوه هه‌وڵێکه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه، که له روانگه‌ی مه‌عریفه‌ناسییه‌وه وه‌ک ناسنامه‌ی سیاسیی بوونی کورد له ئێران پێناسه‌ی ده‌کات.