هونەرمەندێكی خەڵكی شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان كرد.
“محەمەد دانش” هونەرمەندی خەڵكی شاری مەهاباد كە لە نێو خەڵكی شارەكەدا زۆر جێگای رێز و خۆشەویستی بوو و ساڵانێكی زۆر سەرقاڵی هۆنینەوەی گۆرانی و ژەندنی سازی عوود بوو، بە هۆی نەخۆشیی و بەساڵاچوونەوە، ماڵاوایی لە ژیان كرد.
“محەمەد دانش” ساڵانێك بوو كە لەگەڵ نەخۆشیی تۆمۆری مێشك دەست و پەنجەی نەرم دەكرد و لە ئاكامدا رۆژی رابردوو بە هۆی كاریی بوونی نەخۆشیەكەی گیانی لەدەستدا.