دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئێران و رووسیە سەدان سەربازیان رەوانەی خاكی سووریە كردووە

بەرپرسێكی ئەمنیەتیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا، سەدان سەربازی رەوانەی خاكی سووریە كردووە. جەختیشدەكاتەوە، چالاكییە نیزامییەكانی رووسیە لە خاكی سووریە جێگەی نیگەرانی ئیسرائیل نییە.

رۆژنامەیەكی ئیسرائلی لە زاری بەرپرسێكی ئەمنیەتیی ئیسرائیل رایگەیاندووە، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسداران، لە چەند رۆژی رابردوودا سەدان سەربازی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی، سەرۆكی رووسیە رەوانەی نێو خاكی سووریە كردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمنیەتییە كە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، وتویەتی، رووسیە لە ماوەی رابردوودا، بەمەبەستی پاراستنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد، چەندین پێداویستی نیزامی و راوێژكاری رەوانەی سووریە كردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە، ئاشكراشیكردووە، ئەو هاوئاهەنگییەی نێوان ئێران و رووسیە بۆ ناردنی سەرباز و پێداویستی سەربازی بۆ سووریە، دوای ئەوەدێت، كە سلێمانی سەردانی پوتینی كردوو و بەیەكەوە كۆبوونەوە.

بەرپرسە ئیسرائیلییەكە، سەبارەت بە مەترسی ئیسرائیل لە دەستێوەردانی كاروباری نێوخۆی سووریە ئاماژەی بەوەكردووە، ئیسرائیل لە چالاكییە نیزامییەكانی رووسیە لە خاكی سووریە هەست بە نیگەرانی ناكات، چونكە ئامانج رووسیە لە ئەنجامدانی چالاكییە سەربازییەكان ئیسرائیل نییە.

ئیسرائیل هەوڵدەدات لە رێگەی ئاسمانییەوە، چەك و پێداویستی نیزامیی رەوانەی سووریە بكات، لە بەرامبەریشدا ئەمریكا نیگەرانە لە هەڵوێستەكانی رووسیە سەبارەت بە قەیرانی نێوخۆی سووریە.

هاوكات باراك ئۆباما لە وتارێكدا بە بۆنەی ساڵیادی 11 ی سێپتامبر رایگەیاند”دەستێوەردانەكانی رووسیە لە كاروباری نێوخۆی سووریە رەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات و رێگردەبێت لەبەردەم چارەسەركردنی كێشەی ئەو وڵاتە لە رێگەی سیاسییەوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …