سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

چوار هەزار داعشی لە نێو كۆچبەران دزەیان كردووەتە نێو ئوروپا

رۆژنامەی “سەندی ئیكسپرێس”ی بڕیتانیا بڵاوی كردووەتەوە كە چوار هەزار چەكداری رێكخراوی داعش لە شێوەی ئاوارەكاندا دزەیان كردووەتە ناو وڵاتانی یەكێتی ئوروپا.

ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری سەرچاوەیەكی رێكخراوی داعشەوە زانیارییەكانی دەستكەوتووە، كە چەكدارانی توندڕەوی ئەو رێكخراوە خۆیان خزاندووەتە ڕیزی قەرەباڵغی پەنابەرەكانەوە لە هەردوو بەندەری شاری ئزمیرو مێرسین لە توركیە و لەوێشەوە بە دەریادا بەرەو ئیتالیا رۆیشتوون. ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە كە چەكدارانی داعش دواتر لە ئیتالیاوە روو دەكەنە وڵاتانی دیكە بە تایبەتی سویدو ئاڵمان.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە دوو قاچاخچی ناوچەیی ئەو زانیارییانەیان دووپات كردووەتەوەو یەكێكیان روونی كردووەتەوە كە یارمەتی زیاتر لە 10 چەكداری داوە كە چوونەتە ئوروپا، لەوانە هەندێكیان وتوویانە سەر لە خێزانەكانیان دەدەن و ئەوانی دیكەیش وتوویانە بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدا بن.

سەرچاوەكەی داعش بە رۆژنامەكەی وتووە، كە دزە كردنی ئەو چەكدارانە بۆ ناو وڵاتانی یەكێتی ئوروپا سەرەتای تۆڵەسەندنەوەیە لە بۆردمانەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرماندەیی ئەمریكا و ئەوان نەك هەر دەیانەوێت دەوڵەتی بە ناو ئیسلامی لە سوریە دامەزرێنن، بەڵكو بۆ هەموو ناوچەكانی جیهان پەرەی پێ دەدەن.

لەیەكەمین كاردانەوەیشدا بەرپرسی جاسووسی ئاڵمان بە دووری نەزانی تیرۆریستان هەوڵ بدەن دزە بكەنە ناو وڵاتانی یەكێتی ئوروپا، بەڵام گومانی لەوە كرد ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و لەگەڵ ئاوارەكاندا لە رێگەی دەریاوە دزە بكەنە ناو وڵاتانی یەكێتی ئوروپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …