نوسین و فێربوون یان خوێندن و خوێندەواریی مافی هەموو مرۆڤێكە كەلەسەر زەوی دەژی و هۆكارێكیشە بۆ بەردەوامی دان بەژیان و خۆشگوزەرانیی و گەشەپێدانی زۆرێك لەبوارەكانی دیكەی ژیان.
ئەمڕۆ 8ی سێپتامبر بەرامبەر بە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی نەخوێندەوارییەو بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی یونسكۆش 17%ی دانیشتوانی زەوی نەخوێندەوارن و یەك لەسەر سێی ئەو ئامارەش رەگەزی مێینە پێكی دەهێنێت.
پێشبینیش دەكرێت 67 ملیۆن و 400 هەزار مناڵ كە نەیان خوێندوە لەداهاتوودا لەمپەڕی گەورە لە بەردەم ژیانیاندا دروست دەبێت.