ڕێگا / ناسر حسامی

هیچ زمانت نەدەزانی و هەموو جیهانت تێگەیاند.
هەرچی ڕێیە، بە ڕووی تۆدا داخرابوون،
تۆ سنوورە دوورەکانیشت تێپەڕاند.
هیچت لە دین، لە پەرستگا نەدەزانی و
لە بووداوە هەتا مەسیح
تۆ فرمێسکت پێ هەڵوەراند!

لە خاکی مە زمانی دایک قەدەغەیە.
با دەفتەری منداڵانی ئەم وڵاتە هەموو پڕ بن لە ئەلفوبێی زمانی تۆ.
جیهان بڵا با لە شەڕی خاچ و شمشێر دەست هەڵگرێ
ئەم تۆفانە ئارام بگرێ و هەموو بێنە ناو بەلەمی ئیمانی تۆ.
سنوور هاتوون هەتا حەوشە و هەتا نێو ژووری نوستنمان
بڵێ خەڵک هەموو بێنە بن ئەو ئالای شین و سوور و
هەموو ببن بە شارۆمەند لە وڵاتی بێ تەلبەند و بێ پەرژینی
دڵۆپی ڕوونی ئەسرینێک
لەسەر هێمای بێ گیانی تۆ!

٢٠١٥/٩/٧

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …