به شه‌پۆلان دایپۆشن
یان به زیخی که‌ناران
با داڵێک نهیرفێنێ
بۆ هه‌ڵدێری دیواران
زه‌وی نامێهرهبانه
یان ده‌ریای قووڵی به‌رین؟
یان دڵی به‌ردی مرۆڤ
یه‌خه‌ی که‌مه‌یان بگرین؟
خه‌ڵک وێنه‌ت هه‌ڵده‌گرن
ده‌یکه‌ن به یاد و هێما
من کام یادت هه‌ڵگرم
بیکه‌م به تۆشه‌ی رێما؟
سنوور بووه‌ته داڵێک و
چرنووکی لێ تیژ کردووین
سنوور له ناو شارانیش
بێچوو و مناڵی بردووین
چیرۆکی تۆ نه مناڵه و
نه تازه‌یه و نه سه‌یره
ئایلان له مێژه دنیا
ئاشنایه به‌م ته‌یره
بۆ کۆێ ده‌چووی ئایلان گیان
ئاسمان لێره‌ش هه‌ر شینه
لێره‌ش یاسای دارستان
بـــــریـــار ده‌دا له‌م ژینه.
من په‌نا به‌رمه به‌ر کوێ
بێ به‌ڵگه و بێ ناسنامه
دادی تۆ بۆ کێ به‌رم
گوێی که‌ڕه ئه‌م جیهانه.
نه شارم ما نه گوندێ
هه‌مووی ته‌ختی زه‌وی بوو
دیوار بۆ من هه‌ر به‌رز و
بۆ نامه‌رد هه‌ر نه‌وی بوو
سنوور له ناو دڵیان دا
چوارده‌وری رێیش سنووره
به قه‌د به‌رزی ئاسمان
ئازادی لێمان دووره.
به شه‌پۆلان دایپۆشن
یان به خاکی کۆبانی
تۆ وێژادنێکی زیندووی
ئایلان تۆ کوردستانی.