حكومەتی ئانگولا وەكوو یەكەم وڵاتی جیهان، دینی ئیسلامی قەدەغە راگەیاند و هەموو مزگەوتەكانی داخست.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی ئاناتۆلی، “ژۆزە ئێدواردو دوش سانتوش” سەرۆك كۆماری ئانگولا بە شێوەی فەرمی دینی ئیسلامی لەو وڵاتە قەدەغە كردووە.
ناوبرو لە روونكردنەوەیەكدا لەوبارەوە وتوویەتی: قەدەغە كردنی ئەم دینی ئیسلامی پێش بە دزەكردنی ئەو دینە بۆ نێو وڵاتەكەمان دەگرێت.
ئەم بڕیارەی دەوڵەتی ئانگولا رۆژی رابردوو لە لایەن “روزا كروزا سیلوا” وەزیری فەرهەنگی ئانگولا راگەیەندرا.
وەزیری فەرهەنگی ئانگولا بە ئاماژە بەوەیكە وەزارەتی دادگوستەریی و مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە رەوتی یاسایی بوونەوەی دینی ئیسلامی پشتڕاست نەكردووەتەوە، زیادی كردووە كە لەمەوبەدوا مزگەوتەكان و شوێنە پیرۆزەكانی موسڵمانان لە ئانگولا دادەخرێت.
ناوبرو وتیشی، ئەم كارە بە مەبەستی پراستنی فەرهەنگی خۆجێی ئانگولا و بە مەبەستی پێشگرتن لە عەشیرەتە مەزهەبیە نایاساییەكانی ئەو وڵاتە دێتە ئاراوە.
جێگای باسە، ئەمە یەكەمین جارە كە دینی ئیسلامی لە وڵاتێكدا قەدەغە رادەگەیەندرێت.
ئانگولا وڵاتێكە كە 95% لە دانیشتوویانی مەسیحیەكان پێكی دەهێنن. بە پێی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەم وڵاتە نزیكەی 90 هەزار موسڵمان دەژین كە زۆربەیان لەو كۆچبەرانەن كە لە ئافریقای رۆژئاوا و لوبنانەوە هاتوونەتە ئەو وڵاتە.