سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کتێب.. کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

ناوی کتێب: کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

کێ بوو،
            ئامانجی چی بوو،
                          چۆن گیانی بەختکرد؟

ژیاننامە، بیرەوەری، لێکدانەوە و گێڕانەوەی دۆستان، هاوڕێیان و نزیکان

خوێنەری بەڕێز!
مەبەستی ئەم کتێبە تیشک خستنە سەر ژیانی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی و هەروەها روونکردنەوەی بەشێک لە مێژووی خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سێ تەوەری سەرەکی دەگرێتە خۆی:
یەکەم، کەسایەتی و ڕۆڵی کاک فوئاد وەکوو کەسێک کە بەردەوام خەریکی بەشداریکردن و خۆتێوەگلاندن بوو لە هەموو بزووتنەوەیەکی کرێکاری، جووتیاری، زەحمەتکێشی و جەماوەری لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا. جێ پەنجەی ئەو لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا: لە ناوهاوڕێیانی سیاسی، لە زیندان، لەناو چەپی ئێران، لە بزووتنەوەی خەڵکی مەریوان، لە بزووتنەوەی جەماوەری و شۆڕشگێرانەی کوردستان، لە ناو بزووتنەوەی گەلی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا، لەناو بزووتنەوەی سوسیالیستی و کۆمونیستی لە کوردستان و لە ئێران.
دووهەم، چۆنییەتی گیانبەختکردنی کاک فوئاد و گێڕانەوەیەکی وردی سەفەرەکەی لە بانەوە بەرەو مەریوان، گەڕانەوەی و تێکهەڵچوون و گیان لەدەستدانی ئەو و کاک تەهموورس ئەکبەری. چۆن چوو بۆ ئەو سەفەرە؟ بۆچی چوو؟ کێی لەگەڵدا چوو و لەگەڵ کێگەلدا گەڕایەوە؟ ئایا کوژرانی پیلانێکی داڕێژراو بوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی و کۆنەپەرەستانی ناوچەکەوە یان رێکەوت وایکرد کە لە کاتێکی خراپدا بکەوێتە شوێنێکی ئاڵۆزەوە؟
سێهەم، لە ڕەوتی لێکدانەوە و بەدواداچوونی ئەو دوو تەوەرەدا تیشک خستنە سەر مێژووی کۆمەڵە و ڕوونکردنەوەی چەندین لایەن و بیر و بۆچوون و سیاسەت، کە لەلایەن خودی ڕێکخراوەی کۆمەڵەوە کارێکی ئەوتۆی بۆ نەکراوە، یان زۆر کەم و تەنها لە کەنارەوە سەیری کراوە.

بەشێك لە پێشەكی چاپی یەكەم

barg1

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …