نوێنەرێكی نەتەوەیەكگرتوەكان لە رێكخراوی یونسێف دەڵێت: زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵی عیراقی، پێویستیان بە چارەسەركردنی دەروونی هەیە و دووچاری شۆك بوون.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ناسیوناڵ دیلی تێلێگرافی بریتانیا، “دكتۆر ستانلی براون” نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لەرێكخراوی یونسێف، تەئكید دەكاتەوە لەوەی، بەهۆی جەنگەكانی عیراقەوە، زۆرێك لەمنداڵانی ئەو وڵاتە، دووچاری شۆك و خورپەی دەروونی بوون، بۆیە زیاتر لە 500هەزار منداڵی عیراقی پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە كە پشكیان لەشەڕ، رێككەوتننامە نێودەوڵەتی، هەرێمییەكاندا كوشتن، دەربەدەری، سواڵكردن، دەستدرێژی سێكسیی و پێشێلكردنی مافەكانیان بوە.
وەك ئەو نوێنەرەی نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت: نەهامەتییەكانی منداڵانی عیراق لەگەڵ گەورەبوونیاندا گەورە دەبن و رەنگدانەوەیان لەسەر داهاتووی ژیانیان دەبێت، ئەمە جگە لەوەی وەك براون ئاماژەی پێكردوە: لەپاڵ كێشە دەروونیەكاندا، منداڵان كێشەی تەندروستی و بەدخۆراكیشیان هەیە.