10 زیندانیی لە زیندانەكانی “هورمزگان” و “میناب”ی سەر بە پارێزگای بەندەر عەباس لە باشووری ئێران لەسێدارە دران.
بەپێی راگەیەندراوی دادگای بەندەرعەباس ئەو 10 بەندكراوە بەتۆمەتی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان و شەڕەنگێزی لەسێدارە دراون.
حوكمی سێدارەی 6 كەسیان لقی دووەمی دادگەی بەندەرعەباس و حوكمی 4 كەسی دیكەشیان دادگەی شاری میناب دەری كردووە و سزاكەیان سەعات 6ی بەیانیی دوێنێ دووشەممە بەڕێوە چوون.
ناوی بەندكراوە لەسێدارە دراوەكان بەمچەشنەیە:
1 ـ حوسێن كەریمی 25 ساڵان 2 ـ سیامەك فیدایی، 24 ساڵان 3 ـ زاهیر عومرەدین 24 ساڵان و خەڵكی ئەفغانستان كە 6 ساڵیش زیندانی كرابوو 4 ـ وەزیر ئەحمەد عومەرەدین، 22 ساڵان و هاووڵاتیی ئەفغانی و سزای 6 ساڵ زیندان. 5 ـ ئەمیر حوسێن عەبدولخالق ، 22 ساڵان و سزای 5 ساڵ زیندان. 6 ـ مەنسوور مەهدی زادە، 68 ساڵان و سزای 4 ساڵ زیندان. 7 ـ غوڵام فایزی 28 ساڵان و سزای 4 ساڵ زیندان. 8 ـ سەعادەت شەكەرم زەهی. 9 ـ عیسا عومەر زهی و ناوی كەسی دەیەم بڵاو نەكراوەەوە.
بەپێی ئاماری كۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان ئێران ساڵی 2014ی زایینی 753 كەسی لەسێدارە داوە، بەڵام لە تەنیا 5 مانگی رابروودا نزیكەی 700 كەسی لەسێدارە داوە و پاش وڵاتی چین دووەم وڵاتی دنیایە لە بواری زۆریی رێژەی سێدارە لە جیهان.