لە گورزێكی دیكە لە هەوڵەكانی باراك ئۆباما بۆ گەیشتن بە پشتیوانیەكی بەرفراوان لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران، یەكێك لە نوێنەرانی كۆماریخواز كە سەرەتا پشتیوانیی لەو رێكەوتنە كردبو، وتی: لە دەنگەكەی خۆی پاشگەز بووەتەوە و دەنگی نەرێ پێ داوە.
سیچناتۆر “جێف فلیك” ئەندامی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەكیەكانی سنای ئەمریكا، كە پێشتر وەكوو نوێنەرێكی كۆماریخواز لایەنگری رێكەوتن لەگەڵ تاران دەناسرا، رۆژی شەممە 15ی مانگی ئاگۆست وتی: لە دەنگدانی كۆتایی مانگی سێپتامبر لە مەجلیسی ئەمریكا پتشوانیی لەو رێكەوتنە ناكات.
ئەو سێناتۆرە كۆماریخوازە لە ولایەتی ئاریزۆنای ئەمریكا وتی: من ناتوانم پشتیوانی لەم رێكەوتنە بكەم.
فلیك وتی: رێكەوتنی كۆتایی “تایبەتمەندییەكی” لە بەربەست دانان بۆ ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی لە ماوەیەكی درێژدا و بەم كەرەستانەی ئێستا هەیە، بوونی نیە. بەڵام ئەم تایبەتمەندییانە لە بەردەم بەربەستەكان كە بۆ كۆنگرە و دەوڵەتەكانی دوایتری ئەمریكا لە بەرامبەر ئەو هەڵسووكەوانەی غەیرە ئەتۆمیەكانی ئێران لە ناوچەكەدا دێتە ئاراوە، زۆر كەمە.
بە بێ دەنگی فلیك و نەبوونی پشتیوانیی لە لایەن لایەنگرانی حیزبی كۆماریخوازەوە، دەوڵەتی باراك ئۆباما لەگەڵ بەرەیەكی یەكگرتووی نەیارانی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە لایەن ئەو حیزبە لە دوو مەجلیسی ئەمریكا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ژمارەیەك لە نوێنەرە ناسراوەكانی حیزبی دیموكرات و لەوانە رێبەری داهاتووی ئەو حیزبە لە سێنا، سێناتۆ “چارلز چومر”یش لە ولایەتی نیویۆرك رەخنەیان لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئەمریكا لەگەڵ ئێران كردووە.
كۆنگرە ئەمریكا بڕیارە مانگی داهاتوو بڕیارنامەی پەسەند نەكردنی ئەم رێكەوتنە بخاتە بەر دەنگدان. كۆشكی سپی وتوویەتی: لە ئەگەری پەسەند نەكرانی پەسەند نەكراوەی رێكەوتنەكە، ڤیتۆی دەكات. لە ئەگەری ڤیتۆ كرانیدا، دەوڵەتی ئۆباما دەتوانێ بە بێ پشتیوانیی كۆنگرە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بباتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.