دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

هاوڵاتییەكی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

هاووڵاتییەكی خەڵكی دهۆك لە باشووری كوردستان، لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كەوتە سەر مینە چێنراوەكان و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی باسنیوز، چەند رۆژ لەمەوبەر پیاوێك بە ناوی “پشتیوان ڕەمەزان” تەمەن 53 ساڵ و خەڵكی شاری دهۆك كە شۆفێری تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی بووە، لە ناوچە سنوورییەكانی مەریوان گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە تەنكەری سووتەمەنی پێ بووە و بەهۆی تێكچوونی تانكرەكەی ویستوویەتی بە ناوچە سنوورییەكاندا بگەڕێتەوە باشووری كوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

پشتیوان ڕەمەزان لە ناوچە سنوورییەكانی شاری مەریوان و شلێر تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

شایانی باسە، ئێستاكە زیاتر لە 20 میلیۆن مینی چێنراو لە 5 پارێزگای ورمێ، سنە، كرماشان، ئیلام و خوزستان بوونی هەیە كە لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراوە و ساڵانە بە دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …