هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سنە ئازاد كرا

چالاكێكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سنە پاش تێپەڕاندنی 2 مانگ و نیو زیندان، ئازاد كرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گەلاوێژ، چالاكی كرێكاری “رێبوار عەبدوڵاهی” لە زیندانی سنە ئازاد كرا.

بە پێی ئەم هەواڵە، “رێبوار عەبدوڵاهی” چالاكی كرێكاری و ئەندامی كومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، بە هەوڵ و تێكۆشانی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەم كومیتەیە، كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە زیندان ئازاد كرا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، كە رێبوار عەبدوڵاهی رۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا و پاش تێپەڕ بوونی 75 رۆژ لە زیندان ئازاد كرا.

ریبوار عبدللهی

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …