شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بانگەشەیەكی “حدك”‌و “كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ” بەدرۆ دەكەوێتەوە

پاش ئەوەی هەریەك لە حیزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەمیدیاكانی سەر بەو حیزبانە رایانگەیاند بوونەتە ئەندامی شۆرای ئەنترناسیۆنال سوسیالیست، ئەو بانگەشەیە بەدرۆ دەكەوێتەوە.

لە رۆژانی رابردوو و پاش كۆتایی كۆنفرانسی ساڵانەی شۆرانی رێكخراوی ئەنترناسیۆنال سوسالیست هەر یەك لە حدك و حیزبی كۆمەڵەی ئێران لە میدیاكانی خۆیان بانگەشەیە ئەوەیان بڵاوكردەوە كە لەو رێكخراوەدا وەك ئەندامی هەمیشەیی وەرگیراون.

لەمبارەیەوە چاودێرێكی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: بانگەشەی ئەو دوو حیزبە دوورە لە راستییەوە‌و هیچ حیزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان نەبووەتە ئەندام لە شۆرای ئەنترناسیۆنال سوسیالیست.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆسپۆست‌و بە ‌ پێی به‌ڵگه‌كانی سه‌ر ماڵپه‌ڕی رێكخراوی ئەنترناسیۆنال سوسیالیست و  هەروەها لێدانه‌وانه‌كانی ئاره‌ش ساڵح نوێنه‌رحدكا له‌ ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵانه‌ دورن له‌ راستییه‌وه‌.
سەرچاوەكە وتیشی: بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ ئه‌وه‌شم بڵیم كه‌ ساڵی 2012 سكرتێری یه‌كێك له‌و دو حزبه‌ دیسان راگه‌یاندن كه‌ حزبه‌كه‌یان وه‌كوو ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وت وانییه‌ و ئه‌وه‌ دیسان ئه‌مساڵیش هه‌مان ئیده‌عایان كرد!
بەپێی لیستی ئه‌ندامان ته‌واو، ئه‌ندامانی راوێژکار و ئه‌ندامانی چاو دێر له‌ رێکخروی ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست: له‌ به‌شی ئێران حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌ندامی راوێژکار و هه‌ر کام له‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمتکێشانی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی کوردستانی ئێران ئه‌ندامی چاو‌ دێرن.

ته‌نیا ئه‌ندامی ره‌سمی ئه‌م رێکخراوه‌ له‌ حیزبه کوردێکان یه‌کێتی نیشتمانییه‌.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ماڵپەڕی رێكخراوی ئەنترناسیۆنال سوسالیست لێرە كلیك بكە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …