شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

سنە.. هێزی ئینتیزامی بەرامبەر بە دزینی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان كەمتەرخەمن

ماوەیەكە دیاردەی دزینی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان لەشاری سنە رووی لە زیادبوون كردوە‌و هێزە ئینتیزامییەكانی ئەو شارەش سكاڵای هاوڵاتیان پشتگوێ دەخەن‌و لەمبارەوە كەمتەرخەمن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 12  حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێل لەلایەن هاوڵاتیانی شاری سنەوە دراوە بە هێزەكانی پۆلیس‌و ئینتیزامی ئەوشارە بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبیلەكانی‌و پێشگرتن لەروودانی دزی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە نەگیراوەتە بەر.

یەكێك لەو هاوڵاتیانەی ئۆتۆمبیلەكەی دزراوە بە زاگرۆسپۆستی وت: سێ رۆژ لەوەپێش بە رۆژی رووناك‌و كاتژمێر 3ی پاش نیوەرۆ ئۆتۆمبیلەكەم لەناو كۆڵان دزرا، پاشان سكاڵام لە لای پۆلیس تۆمار كرد، لەماوەی ئەم سێ رۆژەدا نەك تەنیا هیچ بەدواداچوونێكیان بۆ ئۆتۆمبیلەكەی من نەكردووە، لەم ماوەیەدا چەندین ئۆتۆمبیلی دیكەش دزراون‌و تا ئێستا دزەكان دەستگیر نەكراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.