پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كانادا: ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهانیی

پاش راگەیاندنی فەرمی رێكەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران‌و وڵاتانی گروپی (1+5)، وەزیری دەرەوەی كانادا رایگەیاند سەرەڕای ئەم رێكەوتنە هێشتا ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهانیی.
بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز، راب نیكسۆن لەبەیاننامەیەكدا وتی: ئێران بەهۆی چاوچنۆكییە ئەتۆمییەكانی‌و پشتیوانیكردنی لە تیرۆریزم‌و پێشیڵكردنی مافەكانی مرۆڤ، هێشتا هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاشتی‌و ئاسایشی جیهان.
وتیشی: كانادا پێش هەر شتێك، سەرەتا تاووتوێی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە دەكات‌و دواتر داوەریی لەسەركردەوەكانی ئێران دەكات نەك لەسەر قسەی بەرپرسانی رژیمی ئێران.
پێشتریش بنیامین نتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسراییل رەخنەی لە رێكەوتنی ئێران‌و رۆژئاوا كردبوو و ئەم رێكەوتنەی بە هەڵەیەكی مێژووی ناولێبرد.
لەلایەكی ترەوە ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆنگرەی ئەمریكا رەخنەی توندیان لەو رێكەوتنە ئەتۆمییە گرت.
رۆژی سێشەممە، پاش ماوەیەكی زۆر دانوستان، وڵاتانی 1+5 لەگەڵ وەفدی ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی گەیشتنە رێكەوتن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.