ئەمرۆ چوارشەممە چەندین گوندی ناحیەی ناڵپارێز سەر بە قەزای پێنجوێن لەلایەن ئێرانەوە تۆپباران كران‌و نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران دەڵێت: مەشقی سەربازیی بووە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له 20 گولـله تۆپیان ئاڕاسته‌ی سنوری نێوان هه‌ردوو گوندی (سیامێو و كانی سێف)ی سه‌ربه ناحیه‌ی ناڵپارێزی قه‌زای پێنجوێنیان كردوه‌و به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌رێكی زۆر له پوش و پاوان سوتاوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
لەمبارەیەوە نازم ده‌باغ, نوێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران راگه‌یاند: له‌سه‌ر تۆپبارانكردنی ئه‌و گوندانه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ئێرانه‌وه كردوه‌و پێیانڕاگه‌یاندوه، ئه‌وه‌ی رویداوه تۆببارانكردن نه‌بوه، به‌ڵكو مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی سوپای پاسداران له ناوچه‌كه بووه.
هاوكات هێمن ئیبراهیم, به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز به كەناڵی ( KNN)ی رایگه‌یاند: ئه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌مه تۆپخانه‌كانی ئێران له‌م ساڵدا، ئه‌و ناوچانه بۆردومان بكات، له كاتێكدا ساڵانی رابردودا چه‌ندین جار به‌بیانوی بونی هێزی پژاك بۆردومانی ئه‌و گوند و ناوچانه كراوه.
