له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا که‌متر که‌سێک هه‌یه ره‌خنه‌یه‌کی له حیزبی دێمۆکرات گرتبێ، تەنانەتت ره‌خنه‌شی نه‌گرتبێ، به‌لکوو زمانی لاینگرانه نەبووبێ سه‌باره‌ت به‌م حیزبه، نه که‌وتبێته به‌ر شاڵاوی هێرشی ناڕەوا و زمانی پر له ئیهانەت و ته‌وهینی ئه‌ندامان و لاینگرانی ئه‌م حیزبه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی حیزب، بۆ پاساوی ئه‌م ره‌فتار و زمانه ناشیرنهیان _ بەردەوام ئه‌مه دووپات ده‌که‌نه‌وه، که لایه‌نگری ئازادی به‌یان و دێمۆکراسین! ئەو رەفتارانە وەک، به‌رگری له دێمۆکراسی و پاراستنی حورمه‌تی تاک و حیزب و پارێزگاری له ژینگه‌ی سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و هه‌ر ئه‌م “پاراستن” و “پارێزگارییه‌ش” ،ئاوێته‌ی کۆلێکی دیکه تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وا و دوور له دیالۆگێکی سیاسی به نرخ و پێشره‌وی سیاسی ده‌که‌ن و به نێوی سوننه‌ت و به‌ها رێزداره‌کانی خه‌باتی ٧٠ ساڵه‌ی حیزبه‌که‌یان ده‌ی شووبهێنن و وه‌ک ئاوێنه‌ی بالا نوێنی کرده‌وه‌ی ته‌بلیغیان به خه‌ڵکی نیشان ده‌ده‌ن، و له نواندنی هیچ کام له‌م ره‌فتارانه‌دا حه‌ولی شاردنه‌وه‌ی پاوانخوازییەکانیان نییه ، به‌ڵکوو رێک به‌پێچه‌وانه زه‌ق کردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه ره‌فتارانه مه‌به‌ستیانه!!
جارێک کاک ناسری ره‌زازی ، جارێک کاک سید برایمی عه‌لی زاده ، جارێک کاک سه‌لاحی موهته‌دی ، جارێک کاک عه‌لی کریمی، جارێک کاک هێمن سەیدی جارێک کاک ره‌زا که‌عبی ….. جارێک ژنان و جارێک بەرد جارێک دار، هه‌ر هه‌موویان ده‌بێ ئاگادار بکرێن و حالی بن ( شه‌ق ده‌زانێ قۆناغ له کوێیه!) ئه‌مه خۆ له هه‌زاران جار ده‌دا که دووپات ده بێته‌وه ، ئه‌مه‌یه مه‌نتق و لۆژیکی حیزبی دێمۆکرات له خه‌باتی سیاسی دا،،، به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی کتێبێک له لایه‌ن کاک عه‌بدووڵای موهتدییهوه که له‌وێدا ، به‌رێزیان ڕا و بۆ چوونی خۆی له سه‌ر شه‌ری ناو خۆیی باس کردبوو ، لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه و رێبهرایهتێکهی هیچ بێ حوورمهتییەک نه‌ما پێی نه که‌ن !! بگره ئاهه‌نگی شه‌ریشیان به‌رز کرده‌وه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه ئێستا کزه‌ی به‌ره‌به‌یانی قه‌ندیل له شان و باهوی نه‌دابوون و ماوه‌ی ٢٠ ساڵ بوو هه‌ر وه‌ک ئه‌و خه‌لکه‌ی ئێستا که‌وتوونه به‌ر هێرشی خه‌باتکارانی قه‌ندیل ، له که‌مپه‌کانی کۆیه بوون ، ئه‌گه‌ر نا ته‌قه و گرمه‌ی شه‌رێکی دیکه‌یان به‌رز ده‌کرده‌وه، دیاره بۆ پشتگیری له دێمۆکراسی و خه‌باته ٧٠ ساڵه ره‌واکه‌ی حیزبه‌که‌یان!!!! وا دیاره ئه‌م مه‌نتق و لۆژیکه ده‌بێ وه‌ک ئه‌بزار و که‌ره‌سه‌ی به‌ر به‌ست کردنی هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه‌یه‌ک له‌م حیزبه به‌رده‌وام دمهزرد بکرێته‌وه. بە ئاشکرا دەڵێن و دەنووسن کە ئەوەی پەنجە بۆ حیزب ڕابکێشێ پەنجەی دەپەڕێنن.شێعر و پەخشانی بۆ دەهۆننەوە و باسی “ڕستنی خوری رەش بە تیشی کۆن” دەکەن و داوا دەکەن ئەوان کە گەورە و رەسەن و تاقە سواری مەیدانە کن دەبێ گوێ بە هیچ نەدەن.
قسه له سه‌ر مه‌ته‌ڵه‌ک هاوێژی ئه‌ندامێکی گه‌نج له فەیسبووک نییه، له ناو هه‌موو جه‌ریانێک دا که‌سی کاڵ فام و که‌م ته‌جرووبه هه‌یه و پیدا ده‌بێ . به‌ڵام هێرشی به‌کۆمه‌ڵ و رێکخراوەیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه بۆ هه‌ر ده‌نگێکی ره‌خنه‌گر نیشانده‌ری ره‌وشێکی پاوانخوازانه‌یه که ده‌توانێ داهاتووی ژینگه‌ی سیاسیکوردوستان که لێواو لێوه له هێزی جواروجوری چه‌کدار تووشی مه‌ترسی گه‌وره بکا و کارەساتی نه‌خوازراو و ترسناکی لێ بکه‌وێته‌وه.
به‌رێز موحەممەدی ساحبی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پەیوەندییەکانی ئه‌م حیزبه وه‌ک نموونه، هه‌ڵس و که‌وتی حیزبی دێموکراتمان له گه‌ڵ ره‌خنه‌گران بۆ روون ده‌کاته‌وه ، دیاره کاک موحه‌ممد و باقی به‌رپرسان سه‌ر مه‌شق بۆ که‌سانی دیکه دادەدەن:
ئه‌م به‌رێزه له لاپه‌ره‌ی فەیسبووکهکەی خۆی، ره‌خنه‌گران به دوو به‌ش، دابه‌ش ده‌کا، که‌سانێک که ره‌خنه‌کانیان له لایه‌ن جه‌نابیانه‌وه وه‌ک ره‌خنه ده‌ژمێردرێ و که‌سانێک که دیسان ره‌خنه‌کانیان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به بۆختان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ! مه‌علووم نییه کاک موحەممه‌د و باقی به‌ڕێزانی حیزبی دێموکرات له کوێ شه‌هاده‌ی هه‌لسه‌نگاندنی ره‌خنه‌یان پێ دراوه و پێوانه بۆ ئه‌م دابه‌ش کردنانه کامانه‌ن؟ خۆ زۆر ئاشکرایه هه‌ر کام له‌م ره‌خنانه به دڵی جه‌نابیان نه‌بێ رێک ده‌خرێته ناو پێوانه‌ی” قه‌باحه‌تی” بوختانه‌وه! لێره‌دا مافه‌کانی ره‌خنه گر بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که ره‌خنه کانی به بوختان نەژمێردرێ چیه ؟ کاک موحه‌ممد پێش ده‌ربرینی هه‌ر چه‌شنه نارهزایهتییەک له لایه‌ن ره‌خنه‌گره‌وه ئه‌م مه‌جاله‌ی لێ به‌ر به ست کردووه و له پێش دا دیاری کردووه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه به دڵی ئه‌و نه‌بێ ره‌خنه‌گره‌که یا جاشه، یا له پ ک ک پوول وه‌رده‌گرێ، یا ده‌ر کراوی ناو حیزبی دێموکراته و…..!! قسه‌ی کاک موحه‌ممد ئه‌وه‌یه : “ئه‌گه‌ر جاش نییه چۆن ره‌خنه‌ی وا له دێموکرات ده‌گرێ که به‌رێزیان پێی بوختانه؟!”
به راستی لۆژیک و مه‌نتقی له‌وه پێچه‌وانه‌تر له زەین و مێشکی که‌س دا ده‌گوونجێ؟ جا کاکی برا ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ره‌خنه‌یه‌ک وا من له توی ده‌گرم کوتوو مت له لایه‌ن جه‌نابته‌وه په‌سند بکرێ خۆ ئه‌وه ره‌خنه نییه . شه‌رت ئه‌وه‌یه که تو ره‌خنه‌که‌ی منت قه‌بوول نه‌بێ به‌ڵام حه‌قی ره‌خنه گرتن بۆ من بسه‌لمێنی، به وه ده‌لێن ئازادی به‌یان و حه‌قی ده‌ربرینی بیر و باوه‌ری جیاواز، پێچه‌وانه‌که‌ی نه ته‌نیا هونه‌ر نییه، به‌ڵکوو نیشانده‌ری فام و و شعوورێکی کاڵ و کرچ و له هه‌مان کات دا ملهورانه یە، سه‌باره‌ت به دێمووکراسی ، ئەوە لە لایه‌که‌وه و له لایه‌کی تره‌وه نیشانه‌یەکی زه‌ق و به‌رچاوه له به گاڵته گرتنی ئه‌م چه‌مکه پر به‌ها و پڕ ئه‌رزشه که بۆ کۆمه‌ڵگای هه‌رشه لێ کراو و داعش لێدراوی ئێمه له نانی شه‌و واجب تره.
ئه‌مه نموونه‌یه‌کی زۆر روون و ئاشکرایه له ڕوانینی حیزبی دێمۆکرات سه‌باره‌ت به چه‌مکی ئازادی بیان و دێمۆکراسی . له روانگه‌ی منه‌وه (ئه‌گه‌ر چی وێ ده‌چی منیش وه‌ک زۆر که‌سی دیکه هه‌ر رێک له به‌ر ئه‌م بۆچوونه “بوختاناوییەم” بکه‌ومه به‌ر لووتف و مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌رته‌شی سایبرییەوه و به خۆشییه‌وه له کاتی ئێستا دا، هێرش له هێرشی سایبری تێ ناپه‌رێ) به هوی وه‌زعییه‌تی ناله‌باری جێگیر بوونی حیزبه کوردییه رۆژهەڵاتییەکان له هه‌رێمی کوردوستان، هیچ نیشانه‌یه‌ک له ره‌خنه‌ی سیاسی ئه‌ساسی و بەرنامهیی و فیکری له ٢٠ ساڵی رابردوو دا له بەینی ئه‌م حیزبانه دا له گۆرێ دا نەبووه، به واتایەکی دیکه که‌س ره‌خنه‌ی له به‌رنامه‌ی سیاسی که‌سی دیکه نیه که‌س لایه‌نی به‌رابه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای پابەند بوونی به چه‌مکێکی گرنگی دێموکراسی و ئازادی بیان ههڵنەسهنگاندووه ، هه‌موو ئه‌م کرده‌وه نادێمۆکراتیکانه له سێبه‌ری شه‌ره دهندووکهی ناو ئینترنێت و فیس بووک و سوسیال مێدیا دا حه‌شار دراون و که‌م که‌س وه ک مهترسییەکی سامناک له دوارۆژی ژینگه‌ی سیاسی کوردوستان چاوی لێ ده‌کا.