لە ئێوارەی ئەمرۆوە ئاویەری سنە لە چەندین لاوە ئاگری گرتووەو هەڵسوڕاوانی مەدەنی داوا لەخەڵكی شار دەكەن خۆیان فریا بكەونو ئاگرەكە بكوژێننەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی زاگرۆس پۆست لە شاری سنە، لە ئێوارەی ئەمرۆ هەینییەوە رووداوی ئاگركەوتنەوە لەچەندین لاوە كێوی ئاویەری سنەی گرتووەو تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە ئاگركە بەردوامە.
هەڵسوڕاوانی مەدەنیو دڵسۆزانی ژینگەی كوردستان داوا لەخەڵكی شاری سنە دەكەن فریای ئاویەر بكەونو خۆیان هەوڵ بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە بدەن.