هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

توركیا هێزێكی زۆری له‌سه‌ر سنور كۆكردۆته‌وه‌

ئه‌مڕۆ هەینی توركیا هێزێكی زۆری به‌درێژایی به‌شێك له‌سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریادا كۆكردۆته‌وه‌. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ باكوری شاری حه‌له‌ب به‌ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له‌مباره‌یه‌وه‌ “ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ” سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاش ده‌ڵێت: ” هیچ پلانێكی خێرامان بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی نییه‌.
سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌رپرسانی باڵا له‌ئه‌نكه‌ره‌، به‌میدیاكانیان ڕاگه‌یاند: ” سوپای توركیا له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا، جموجوڵه‌كانی له‌سنوره‌كانی توركیا زیاتر كردووه‌، له‌ڕێی ناردنی هێزی تایبه‌ت و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه‌. به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی قورس له‌ باكوری شاری حه‌له‌ب ته‌واو چڕ بووه‌ته‌وه‌”.
سه‌رباری جموجوڵی نائاسایی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنور، دوێنێ پێنج شه‌ممه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ كه‌ناڵی حه‌وتی ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: ” ڕاسته‌ ئێمه‌ بۆ پاراستنی سنوره‌كانمان، ڕێوشوێنمان گرتۆته‌به‌ر، فه‌رمانیشمان كردووه‌ به‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێك ڕوویدا كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا دروست بكات، ده‌ستوه‌ردان بكرێت”.
هه‌روه‌ها وتی: ” به‌ڵام نابێت هیچ كه‌سێك گومانی ئه‌وه‌ بكات كه‌ توركیا سبه‌ینێ یان له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستوه‌ردان ده‌كات”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پلان دانراوه‌ بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌سوریا، كه ‌به‌م نزیكانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
داود ئۆغڵۆ وتی: ” ئه‌گه‌ر شتێك ڕوویدا كه‌ ئاسایشی توركیا بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئه‌وا ده‌ست به‌جێ ده‌جوڵێین و چاوه‌ڕوانی سبه‌ینێ ناكه‌ین. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ توركیا به‌شێوه‌ی تاكلایه‌نه‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌كات. ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادا نه‌بێت”.‌

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.