چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەبۆنەی ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت 118 نەمام لەسەردەشت چێندرا (وێنە)

ئەمرۆ لە 7ی پوشپەڕی لەساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت رێوەڕەسمێكی تایبەت‌و شكۆدار لەو شارە بەڕێوەچوو.

لە رێوەڕسمەكەی ئەمرۆدا 118 نەمامی دار بەڕو بە یادی 118 شەهیدی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت چێندرا.
هەروەها لەو رێوڕەسمەدا كە ژمارەیەك زۆر لەخەڵك سەردەشت‌و چالاكانی مەدەنی لەشارەكانی دیكەی كوردستان تێیدا بەشداربوون، شانۆیەك لە ژێرناوی “بێ تۆ باشتر” لە دەرهێنانی دكتۆر قوتبەدین سادقی لە مەیدانی سەرچاوەی سەردەشت بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕ بیست و هەشتەمین ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی سەردەشتە. لە ئاکامی بۆمبارانکردنی ٤ گەڕەکی شارەکە بە بۆمبی شیمیایی لە لایەن هێزی ئاسمانیی ڕەژیمی بەعسی عێراق، ١١٠ کەس[و بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە ١٣٠ کەس] گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٨٠٠٠ کەسی تر بەم هۆکارەوە بریندار بوون.

بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت لە گەرمەی شەڕی درێژخایەنی ئێران و عێڕاقدا بوو و ئەوکات، بە هۆکارگەلی سیاسی، نە لە ئاستی ناوچە و نە لە ئاستی نێودەوڵەتی، گرینگییەکی ئەوتۆ بە بۆمبارانی شیمیایی ئەو شارە و قوربانیانی نەدرا.

هەر ئێستاش زۆرینەی بەرکەوتووانی شیمیابارانکردنەکەی سەردەشت، لە لایەن ئێرانەوە بە کەم ئەندامان نەناسراون و هیچ پشتگیرییەکی دەرمانی و ماڵیان ناکرێن و هەر بۆیەش، بریندارانی ئەو کارەساتە، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە سێ دەیە، ئێستاش بەدەست کاریگەرییەکانی ماددە شیمیاییەکان ئازار دەچێژن.

 

وێنەکان: پەیجی سەلاح رەحمانی

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.