زیندانیەكی سیاسی كورد 22 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

زیندانیەكی سیاسیی كورد بە ناوی “عەلیڕەزا ڕەسووڵی”، ماوەی 22 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و بەرپرسانی گرتووخانەی مهاباد، سەرەڕای نالەباربوونی ڕەوشی تەندروستییەكەی، گوێ بە داخوازییەكانی ناوبراو نادەن.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ئەو گیراوە سیاسییە كە لە ڕۆژی شەممە 9ی جۆزەردانەوە مانی لە خواردن گرتبوو، دوو ڕۆژە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی بۆ بنكەی تەندروستی ناو گرتووخانە گوازراوەتەوە.

عەلیڕەزا رەسووڵی لە ڕەتكرانەوەی چەندین جارەی داوای مەرەخەستیپێدران بۆ دەرمانكرانی لە دەرەوەی زیندان ناڕازییە.

ناوبراو تووشی نەخۆشیگەلێك وەك هەوكردنی سییەكان، ئێشی چۆك و نەخۆشییەكی نەناسراو لە ئێسكەكانییەتی. نەخۆشییەك كە بەرە بەرە تەشەنەی كردۆتە بەشەكانی تری جەستەی و دۆخی تەندروستی ئەو گیراوە سیاسییەی تەواو تێكداوە.

عەلیڕەزا ڕەسووڵی لە 12ی گەلاوێژی ساڵی 1391ی هەتاوییەوە قۆڵبەست كراوە و بە تۆمەتگەلێك وەك “هەوڵدان دژ بە ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران” و “پڕۆپاگەندە دژ بە كۆماری ئیسلامی” بە 3 و نیو ساڵ زیندان مەحكووم كراوە.

ئەو گیراوە سیاسییە لە زستانی ساڵی 1392ی هەتاوییەوە بۆ گرتووخانەی ورمێ دوورخرابۆوە بەڵام لە نەورۆزی 1393وە گەڕێندراوەتەوە گرتووخانەی مهاباد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.