پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

پەکەکە و حدکا شەڕی راگەیاندن دژی یەکتر رادەگرن

بۆ جاری سێیەم، شاندی پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەو بڕیاریاندا”پڕوپاگەندە دژ بە یەکتری نەکەن و دۆخی نێوانیان بەرەو ئاسایی بوونەوە بچێت”.

رۆژی شەممە 20-6-2015 ، شاندی پەکەکە و حدکا لە بنکەی سەرکردایەتی پەکەکە لە قەندیل کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە سەرۆکایەتی شاندی پەکەکەی کردووە و محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حدکا سەرپەرشتی شاندی ئەو حیزبە بووە.

رووداو زانیویەتی، هەردوو لایەن لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتوون، پڕوپاگەندە دژ بە یەکتری نەکەن و دۆخی نێوانیان بەرەو ئاسایی بوونەوە بچێت.

شاندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هەردوولایەن سیاسەتی دۆستانەیان پێکەوە هەبێت.

محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حدکا لەو بارەوە بە( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:” شاندی پەکەکە پێیان راگەیاندووین کە پێشوازی لە سیاسەتەکانی حیزبی دیموکرات دەکەن بۆ ئەوەی کە کێشە لەنێوانیاندا سەرهەڵنەداتەوە”.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بڕیاریانداوە، بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانیان لەبارەی جێگیربوونی پێشمەرگەکانی حدکا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، دووبارە کۆببنەوە.

پێشتریش هەردوولا جارێک بە ئامادەبوونی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و دواتریش بە دوو لایەنە لە بنکەی سەرکردایەتی حدکا لە کۆیە کۆببوونەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.