دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سێ خوشكی بریتانیای و منداڵەكانیان و هەروەها 100 ژنی ئاڵمانی چوونەتە نێو داعش

یكێك لە قاچاخچیەكان سەر بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بە بی بی سی راگەیاندووە، كە 3 خوشك و 9 منداڵەكەیان كە دانیشتووی بریتانیا بوون لە ماوەی هەفتەی رابردوو چوونەتە نێو داعش.

دەوترێ ئەندامێكی داعش لە سنووری توركیە و سوریە ئەو هەواڵەی پشت راست كردووەتەوە.

بە وتەی ئەو كەسە كە قاچاخچی بووە و بەرپرسیاریەتی هەندێ لە جووڵانەوەكانی داعش لە سنوورەكانی لە ئەستۆدایە، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بۆ پەڕینەوە لە سنوور و چوون بۆ نێو سوریە، بوونەتە دوو گرووپ و گرووپی یەكەم چوارشەممە 27ی جۆزەردان و گرووپی دووهەم پێنجشەممە 28ی جۆزەردان چوونەتە نێو خاكی سوریە.

لە لایەكی دیكەوە بە پێی راپۆرتی ئێشپیگل ئانلاینی ئاڵمان، رێژەی ژنان و كچانێك كە لە ئاڵمانەوە دەڕۆنە نێو گرووپە جیهادیەكانی سوریە و عێراق لە حاڵی زیاد بووندایە و لە ساڵی 2015ی زایینی 700 هاوڵاتیی ئاڵمانی چوونەتە نێو داعش و لەو رێژەیە 100 كەسیان ژن بوون.

بە پێی ئاماری دامەزراوە ئەمنیەتیەكان، نزیكەی 225 كەس لەو داعشیانە گەڕاونەتەوە بۆ ئاڵمان و بەگشتی 7 هەزار و 700 ئیسلامی توندڕەو لە ئاڵمان بوونی هەیە.

داعش 1

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.