پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكان 81% زیادی كردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رۆژی رابردوو رایگەیاند، لە ساڵی 2014ی زایینی هێرشە تیرۆریستییەكان بە ئاستی پتر لە یەك لەسەر سێ و رێژەی قوربانییەكانی 81% زیادی كردووە. لەم ساڵەدا گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش گەورە بووەتەوە و گرووپی ئەلقاعێدە وەكوو گەورەترین گرووپی تیرۆریستی، بچووك بووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆریسم، سەفەری بێ وێنەی شەڕكەرە بیانیەكان بۆ سوریەی تۆمار كردووە، هەوڵێك كە زۆرتر لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە روو دەدات و ئەم شەڕكەرانە پێشینەیەكی جیاجیای كۆمەڵایەتییان هەیە.

لەو راپۆرتەدا هاتووە، رێژەی قوربانیان لە ساڵی 2014ی زایینی 13463 هێرشی تیرۆریستی روویداوە و بە ئاستی 35% بەرامبەر بە ساڵی 2013 زیادی كردووە و لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا 32700 كەس كوژراون كە ئەم ئامارەش بەرامبەر بە ساڵێك پێشتر 81% بەرزبوونەوەی هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.