دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بەحرەین: بارێكی قاچاخی تەقەمەنی ئێران و عێراق دەستی بەسەردا گیرا

وەزراەتی ناوخۆی بەحرەین رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، بارێكی قاچاخی مادەی تەقەمەنی و كەلوپەلی دروستكردنی بۆمب كە لە لایەن ئێران و عێراقەوە هاتبوو، دەستی بەسەردا گیرا.

كاربەدەستانی بەحرەینی، دەستبەسەراگرتنی ئەم بارە لە “هەوڵی ئێران بۆ كەڵك وەرگرتن لە خاكی بەحرەین بۆ هێرش كردنە سەر خاكی باقی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە” وەسف كردووە.

مەنامە دەڵی: قاچاخچیەكانی ئەم بارە ویستوویانە ئەم مادە تەقەمەنیە لە بەحرەین و عەرەبستانی سعوودی بەكاربهێنن.

ژێنڕاڵ “تارقەلحەسەن” فەرماندەی پۆلیسی بەحرەین دەڵێ، شێوەی كەڵك وەرگرتن لە مادەی تەقەمەنی كە دەستی بەسەردا گیراوە”بەتەواوەتی لە شێوازی” ئەو بۆمبانە دەچێ كە گرووپەكانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران لە عێراق و ئەفغانستان بەكاری دەهێنن.

وەزراەتی ناوخۆی بەحرەین دەڵێ: توێژینەوەكان دەریدەخات كە ئەو بارە تەقەمەنیە بە سەرپەرستی 2 هاوڵاتیی بەحرەینی دانیشتووی ئێران قاچاخ كراوە.

ئەم دوو هاوڵاتییە بەحرەینیە بە ناوەكانی “مورتزا مەجید رەمەزانەلسەندی و قاسم عەبدوڵڵا عەلی” پێشتر لە لایەن مەنامەوە بە “چالاكی تیرۆریستی” تۆمەتبار كرابوون.

بەحرەین كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بە هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتەكەیان تۆمەتبار دەكەن، بەڵام ئێران بەردەوام ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە و داوا لە گرووپە نەیارەكانی دەوڵەتی بەحرەین دەكات كە بۆ مافیسیاسی و ئابووریی شیعەكانی بەحرەین هەوڵی مەعنەوی بدەن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە رەسمیەكانی بەحرەین، ئەم بارە تەقەمەنیە لە ئاوایی دار كلیب لە نزیكی مەنامە حەشار درابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.