پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

200 هەزار لیبیایی و 2 هەزار روسی پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە

سەرۆكی سەنتەری  ڕووبەڕووبوونەوەی‌ تیرۆر سەربە كۆمەڵەی وڵاتانی بێلایەن ئاماژە بەوەكات كە دوو هەزار كەسی رووسی لە ڕیزی رێكخراوی داعش شەڕدەكەن و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە هەندێ لە كارناسان رێژەی روسیەكانی نێو داعشیان نزیك بە 5 هەزار كەس بەراوەرد كردووە، هاوكات ئاڵمانیش هۆشداریدەدات لە پەیوەندیكردنی 200 هەزار ئەندام و چەكداری توندڕەوی‌ خەڵكی لیبی بە ڕێكخراوی داعش لەناوچەكەدا.

“ئاندرێ نۆفێكوف” سەرۆكی سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوەی‌ تیرۆری سەربە  كۆمەڵەی وڵاتانی بێلایەن لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند: نزیكەی دوو هەزار كەسی رووسی لە ڕیزەكانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە سووریە  وعێراق شەڕ دەكەن و هاوكات هۆشداریشدا سبارەت بە گەڕانەوەی ئەو چەكدارانەی نێو رێكخراوی داعش رەوشی ئەمنیەتی وڵاتانی بێلایەن لە ئایندەدا تێكدەچێت.

لەبەرامبەردا، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ئاڵمان لە ڕێگەی پێدانی زانیاری بە میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایكردووە كە حكومەتی بەرلین لە توێژینەوەیەكی  نهێنیدا پێشبینیكردووە، ئەگەر نا ئارامی لە لیبی بەردەوام بێت، ئەوا رێكخراوی  داعش گروپەكانی لە لیبیا كۆدەكاتەوە، كە ژمارەی گروپە چەكدارییە توندڕەوەكانی نزیك لە داعش لە لیبی نزیكەی 200 هەزار كەس دەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.