پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

حیزبوڵلایەكان بەرامبەر بە رۆیشتنی ژنان بۆ یاریگەكان لە ئێران ناڕەزاییان دەربڕی + وێنە

كەمتر لە 100 كەس لە ئەندامانی “ئەنساری حیزبوڵڵا”ی ئێران لە بەردەم وەزارەتی وەزرش لە شاری تاران، بەرامبەر بە رۆیشتنی ژنان بۆ نێو یاریگاكان كۆبوونەوەی ناڕەزاییان سازدا.

بە پێی راپۆرتەكان، ژمارەیەك لە ئەندامانی “ئەنساری حیزبوڵڵا”ی كۆماری ئیسلامی كە رەوتێكی توندڕەوی ئایینی دێنە ئەژمار ئەمڕۆ لە بەردەم وەزارەتی وەرزش لە شاری تاران كۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە بەشداریی ژنان لە یاریگاكان و بەتایبەت یاریگای تۆپی پێ دەربڕی.

ماوەیەكە چالاكانی مەدەنی و بەتایبەت چالاكانی مافەكانی ژنان بەرامبەر بە رێگرتن لە رۆیشتنی ژنان بۆ یاریگاكان لە ئێران رەوتێكی ناڕەزایی دەربڕینیان وەڕێخستووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی بەرپرسان و لایەنگرانی كۆماری ئیسلامی ئێران و رۆیشتنی ژنان بۆ یاریگاكان بە پێچەوانەی یاسا و رێسا ئیسلامیەكان دەزانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.