نائارامی له ناوچه جیاجیاکانی عێراق به‌رده‌وامه‌و ته‌قینه‌وه‌کان له ماوه‌ی رابردوودا له کوردستان زیاتر بوون. شاره‌زایانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان یهکلایینهبونهوهی شه‌ڕ له سوریه هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ نائارامیی زیاتر له عێراق‌و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی سێ به‌ره‌ی سه‌ره‌کی له سوریه به هۆکارێکی راسته‌وخۆ ده‌زانن له به‌رده‌وامیی نائارامی له وڵاتانی دراوسێدا.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رز رایگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه بۆمبێک له ناوه‌ڕاستی به‌غدا به باسێکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 9که‌س کوژراون‌و 16که‌س که پۆلیس‌و که‌سی مه‌ده‌نی ده‌گرێته‌وه بریندار بوون. تا ئێسته هیچ گروپێک به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌غدای نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
له لایه‌کی تره‌وه کاتژمێر 8:10 سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆمبێک له به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه له سلێمانی به ناوی ‘به‌ختیار فایه‌ق’ ته‌قییه‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی به که‌س نه‌گه‌یشت. ئه‌م ته‌قینه‌وه هاوکاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندی چه‌ند شێوازی نائارامی له سلێمانی که دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی کوردستان له‌م شاره زیادی کردووه.
کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێسته پێکنههاتووهو هێزه سه‌ره‌کییه‌کان له‌و باره‌وه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێکه‌وتن.
له حه‌فته‌ی رابردوودا، هۆزه چه‌کداره سونییه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراق به هاوکاریی چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده توانییان بۆ ماوه‌ی 2رۆژ ناوشاری ئهنبارو چه‌ند شارۆچکه‌ی تری ئه‌و پارێزگایه کۆنترۆڵ بکه‌ن که له کۆتایی حه‌فته‌دا به‌ره‌و سنووره‌کان سوریه پاشه‌کشێیان کرد‌و ئێسته زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه له کۆنترۆڵی عه‌شایره سونییهکاندایهو وه‌ک بڵاویان کردووه‌ته‌وه نایانه‌وێت هێزه‌کانی مالکی له شاره‌کانیان ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
وێنه: ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی، ئاوێنه