سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

22 ژنی سیاسی و ئایینی لە ئێران نزیك بە 190 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە

دوایین لیستی زیندانیانی سیاسی و ئایینی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بڵاو كرایەوە كە بەگشتی نزیك بە 190 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی هرانا، لە كۆی 22 ژن كە بە تۆمەتی سیاسی_ئەمنیەتی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، كە 15 كەسیان بە تۆمەتی سیاسی_مەدەنی، 6 كەسیان لە كەمایەتیە ئایینیەكان و كەسێكیشیان بە تۆمەتی سیخوڕی بەند كراون، لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی راگیراون.

لیستی تەواوی ئەو زیندانیانە وێڕای ماوەی حوكمەكەیان، بەمچەشنەیە:

ئەلف. چالاكانی سیاسی_مەدەنی:

1.بەهارە هیدایەت، 9 ساڵ و 6 مانگ
2. نەرگس محەمەدی، 6 ساڵ
3. حەكیمە شوكری، 3 ساڵ و 6 مانگ
4. ندا موستەقیمی، 3 ساڵ و 6 مانگ
5. سەجادە عەرەب سورخی، 1 ساڵ
6. مریەم شەفیع پوور، 2 ساڵ و 6 مانگ
7. ئاتێنا فەقدانی، 12 ساڵ و 9 مانگ
8. ئاتێنا (فاتمە) دائێمی، 14 ساڵ
9. رۆیا سابری نژاد نەوبەخت، 7 ساڵ
10. فەریدە شاهگوڵی، 3 ساڵ
11. مریەم ئەكبەری مۆنفەرد، 15 ساڵ
12. سدیقە مورادی، 10 ساڵ
13. رەیحانە حاج ئیبراهیم دەباغ، 15 ساڵ
14. بێناز زاكری، 10 ساڵ
15. زەهرا زەهتاب چی، 12 ساڵ

ب. هاوڵاتییانی بەهایی:

16. مێهنوش شەهریاری، 20 ساڵ
17. ئێلهام فەراهانی، 4 ساڵ
18. فەریبا كەماڵ ئابادی، 20 ساڵ
19. نەسیم باقری، 4 ساڵ
20. فاران حیسامی، 4 ساڵ

پ. هاوڵاتییان مەسیحی:

21. مریەم نەقاش زەڕگران، 4 ساڵ

ت.ئەمنیەتی و سیخوڕی:

22. ئێلهام بەرمەكی، 5 ساڵ

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.