شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

حیزبێكی رۆژهەڵاتی ئیدعای گرتنی گرووپێكی سیخوڕیی ئیتلاعاتی ئێران دەكات

“شەماڵ پیران” ئەندامی فەرماندەیی هێزەكانی پارتی ئازادیی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ “وشە” ئاماژە بەوە دەكات، ئیتڵاعاتی ئێران بەهەموو جۆرێك كار لەسەر ئەوە دەكات پێشمەرگەكانی پارتی ئازادیی دوور بخاتەوە و پیلانەكانیشیان سەری نەگرتووە، بەڵام ئێستە دەیانەوێ لە رێگەی سۆزی دایك و باوك یان دەستدرێژیكردن بۆ سەر خوشكەكانیان پیلان بگێڕن، ئێمە زۆربەی پیلانەكانیانمان ئاشكرا كردووە و چەند كەسیشمان لێیان گرتووە.


لەبارەی هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ دوورخستنەوەی گەنجانی پارتی ئازادی لە شەڕی دژ بە داعش دەڵێ: “هەر لە سەرەتای هاتنی هێزەكانی پارتی ئازادیی كوردستان بۆ بەرەكانی شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش لە باشووری كوردستان، دامودەزگەی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كەوتنە هەوڵێكی چڕ و پڕ بۆ كشاندنەوەی خەباتگێڕانی ریزەكانی پارتی ئازادیی كوردستان و دابڕاندنیان لە بەرەكانی شەڕ و ریزی ئەو حزبە. بۆ ئەو ئامانجەیش لە باشووری كوردستان و لە ناوخۆی پارتی ئازادیی و نێوخۆی وڵات، دەستی دایە زنجیرەیەك پیلان لە رێگەی دەست و پێوەندییەكانی لە هەموو ئەو كەناڵانەوە. لە باشووری كوردستان گرووپێكی ئیتڵاعاتی پێك هێنا و لە رێگەی سەردانی ئەندامانی ئەو گرووپە بە بیانووی بەشداری لە بەرەكانی شەڕ، بەشێوەی جۆراوجۆر پێوەندیی و دۆستایەتییان لەگەڵ پێشمەرگەكانی پارتی ئازادیی كوردستان پێك دەهێنا و بەرەبەرە بە هەڵسوكەوت و قسە و قسەلۆكی دوژمنكارانە، دڵی پێشمەرگەكانیان سارد دەكردەوە و بەڵێنی پارە و مووچە و بەڕێكردن بۆ ئەوروپا”.

ئاشكرای كرد: “ئەگەرچی ژمارەیەكی كەم لە پێشمەرگەكانی پارتی ئازادیی كوردستان كەوتنە داوی پیاوانی ئیتڵاعات و ریزەكانی پارتی ئازادیی و بەرەكانی شەڕیان بەجێ هێشت، بەڵام بە خۆشییەوە ئەو گرووپە و سەردەستەكەیان لەلایەن ئێمەوە گیراون و لە ماوەیەكی كورتدا دانیان بە هەموو تاوانەكانیاندا نا. ئەو گرووپە لە 7 كەس پێك هاتبوون”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.