پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023
BDP GENEL BASKANI SELAHATTIN DEMIRTAS, PARTISININ GRUP TOPLANTISINDA KONUSTU. (ANADOLU AJANSI - VOLKAN FURUNCU) (20111011)

سەلاحەدین دەمیرتاش: ئێمە پشتگیریی حیزبوڵڵای لوبنان و ئەرتشی سوریە دەكەین

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی “هەدەپە” بە دەربڕینی رای خۆی سەبارەت بە سەركەوتنەكانی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی كردەوە، كە حیزبی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) وێڕای مەودای جوغرافیایی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان و ئەرتشی سوریە، پشتیوانییان لێ دەكات.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە وتووێژ لەگەڵ كاناڵی ئەلمەنار، دەڵێ: من پیرۆزبایی لە خەڵكی خەباتكار و بەرگریی لوبنان دەكەم كە سەركەوتنی گەورەیان تۆمار كردووە و جەختیشی كردەوە، كە وێڕای مەودای جوغرافیایی پشتیوانیی لەم بەرگرییە دەكەین و ئەم مەودایە نابێ ببێتە رێگر لە بەردەم كەسانێكدا كە لە بەرامبەر ئێمپریالیسم لە ناوچەكەدا خەبات دەكەن.

پشتیوانیی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی (هەدەپە) لە حیزبوڵڵا و ئەرتشی بەشار ئەسەد، لەحاڵێكدایە كە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی ناوچەكە لەسەر ئەو بڕوایەدان كە حیزبوڵڵای لوبنان كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە پشتیوانیی دەكرێ رەوتێكی تیرۆریستییە و لە هەمان كاتدا بەشار ئەسەد لە دژی خەڵكەكەی تووشی تاوانی جەنگی بووە و دەبێ واز لە دەسەڵات بهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

3 بۆچوونەکان

  1. حه‌و تازه‌ هین مه‌سه‌له‌که‌ی ره‌وانشاد ره‌شۆله‌ ،قور به‌سه‌رکورد وه‌لا دلیکمان به‌تۆ خۆش بوو ئه‌ویش هاورێ فت ،ئیمپریالیسم تۆ تازه‌ له‌لیزمدایت ،که‌له‌دنیادا باوی نه‌ماوه‌ ، یاخود له‌به‌ر خاتری ئاغای خامنه‌ییه‌ ،ئه مه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت گره‌وه‌ له‌سه‌ر که‌ری تۆپیو له‌سیاسه‌تیشدا به‌مه‌ ده‌لین (قورم ساخی ) ببوره‌ سیاسه‌تی که‌ری دیز ،، ساوه‌لاهی ته‌واومانکرد پشتگیری له‌ حیزبولله‌ و به‌شار الواوی که‌ ناسنامه‌ی به‌کورد نه‌ده‌داو ئۆجه‌لانی خسته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی سوریادا .

  2. بەراستی ئەگەر راستبێت هەلوێستی پارتی دێمۆکراتی گەلان لە سەر رێکخراوانی وەک حزبوللەی لوبنان و فەلەستین و ڕژێمی ئەسەد لە سوریا ئاوابێت کە لە خەبەرەکەدا نوسراوە ئەودەم دەتوانی بلێیت کە دیارە بە داخە وە
    پارتی دێمۆکراتی گەانی وێدەچێت مەرجەعیەتی لە خەلکەو گۆڕیوە بۆ کۆماری تیڕۆڕست پەروەری ئیران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.