سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

كەجەكە: بڕیاری چەكدانان لە دەستی “ئۆجەلان و هەدەپە” دا نیە

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە رایدەگەیێنێت” بڕیاری چەكدانانی PKK نە لە دەستی ئۆجەلان دایە و نە لە دەستیHDP”. جەختیشدەكاتەوە: ” تاوەكو ئۆجەلان ئازاد نەكرێت و هەنگاوێكی جیدیی نەنرێت چەك دانانێین”.

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەردنی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK لەلێدوانێكدا رایدەگەیێنێت:”مومكین نییە كە ئۆجەلان لە زیندان بیت و داوای دانانی چەك لە گەریلا بكات، نابێت هیچ كەسێك داوای چەكدانان بەسەر ئۆجالاندا بسەپێنێت، ئەگەر ئەو داواكارییەش بەسەر ئۆجەلان بسەپێندرێت ئەوا لەلایەن ئێمەوە قبوڵناكرێت”.

كۆما جڤاكێن كوردستان KCK هەروەها رەتیدەكاتەوە كە HDP بتوانێت داوای دانانی چەك لەو حیزبە بكات و رایدەگەیێنێت: ” پارتی دیموكراتی گەلان HDP-یش ناتوانێت داواكارییەكی لەو شێوەیە بكات لەبەر ئەوەی كە ئەوان لە رووی یاساییەوە بەشیك نیین لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK”.

كۆما جڤاكێن كوردستان جەختیكردەوە” تاوەكو پرسی كورد لە توركیە چارەسەر نەكرێت گەریلاكان لە سنووری توركیە ناكشێنەوە و چەك دانانێن و درێژە بە خەباتی چەكداری دەدەن”.

كەجەكە هەروەها داوایكرد” ئەو ئاگربەستەی لە نیوان ئەوان و حكومەتی توركیە هەیە بەهێزتر بكرێت و پەرلەمانی توركیە رۆڵی خۆی ببینێت لە چارەسەركردنی كێشەی كورد، بۆ ئەو مەبەستەش توركیە پێویستی بە دەستوورێكی نوێ هەیە”.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.