پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

2 ژنی كورد بە هۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە گیانیان لەدەستدا

2خوشكی خەڵكی شاری نۆدشە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵەكەیان تووشی سووتان هاتن و پاش چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەك بە ناوی “عەبدوڵڵا شەبرەندی” لە شاری نۆدشە سەر بە پارێزگای كرماشان، 2 خوشك بە ناوەكانی “شەهلا و چنوور شەهابی” بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستدا.

ئەم ئاگركەوتنەوەیە چەند رۆژ پێش ئێستا روویداوە و وێڕای ئەوەیكە ئەم دوو خوشكە پاش رووداوە دەگواسترێنەوە بۆ نەخۆشخانەوە و نەشتەرگەریی پزیشكییان بۆ دەكرێ، بەڵام بەهۆی كاریی بوونی برینەكانیان بە هۆی سووتاوییەوە، گیانیان لەدەست دەدەن.

دەوترێ، خوشكێكی دیكەی ئەم 2 ژنە كوردە بە ناوی “فائێزە شەهابی” ساڵانی زوو لە نێو ریزەكانی “كۆمەڵە”دا گیانی بەخت كردووە، هەر بەم بۆنەشەوە “كۆمەڵە ی زەحمەتكێشانی كوردستان” سەرەخۆشی و پرسەی ئاراستەی بنەماڵەكانیان كردووە و ئاماژەی داوەتە ئەوەیكە “شەهلا و چنوور” لەو ژنە كوردانە بوون كە هەمیشە یارمەتیدەر و لایەنگریی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.