شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لە ماوەی یەك هەفتەدا زیاتر لە 90 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی زیاتر لە 90 هاوڵاتیی لەسێدارە دراون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی مانگی جۆزەردان 6 كەس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەوانە 2 برا بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون و پێدەچێ ئەم كەسانە هەمووییان لە هاوڵاتییانی كورد بن. هەر ئەمڕۆ 11 كەسی دیكە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ، 5 كەس لە زیندانی قزڵحساری كەرەج بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان، كەسێك لە پێش چاوی خەڵك و لە شاری “فەسا” سەر بە پارێزگای فارس بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی، زیندانیەكی دیكە لە زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبێڵ بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان، هاوڵاتییەكی دیكە لە شاری شیراز و بە تاوانی دەستدرێژیی سێسكی لە پێش چاوی خەڵك لەسێدارە دران، رۆژی چوارشەممە 20ی ئەم مانگەش كەسێك لە زیندانی قەزوین بە تاوانی كوشتنی كەسێك بە قساس مەحكوم كرابوو، لەسێدارە دران.

سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 19ی مانگی جۆزەردان 2 كەس بە تاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێكسی لە شاری بابەك لە پێش چاوی خەڵك لەسێدارە دران و ژنێكی 32 ساڵ تەمەنیش بە تاوانی كوشتنی مێردەكەی ئێعدام كرا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 18ی مانگ، 5 كەس لە زیندانی ناوەندیی شاری كەرەج لەسێدارە دران و 11 كەسیش لەوانە 3 ژن لە زیندانی بەندەرعەباس بە تاوانی بازرگانیی بە مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون كە ناوی پیاوەكان بەمچەشنەیە “چراغ گوشاد 38 ساڵە و خەڵكی سیستان و بەلوچستان، فەرهاد مەنافی 58 ساڵە و خەڵكی ورمێ، محەمەد شەفیعی جەم 63 ساڵە خەڵكی خوڕەم ئاباد، گوڵ محەمەد شەهدادی 33 ساڵە و خەڵكی زابۆل، عەبدولمەجید پەرەند ئاوەر 65 ساڵە خەڵكی بەندەر عەباس، خان میرزا جەعفەری 57 ساڵە خەڵكی تەبرێز، مەنسور موختار نژاد 40 خەڵكی زاهیدان، حەسەن میرزایی 25 ساڵە و خەڵكی كەرەج”.

هەر سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 11 كەس لە زیندانی قزڵحساری كەرەج بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان ئێعدام كران و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو 35 كەس لەم زیندانە بە مەبەستی ئێعدام رەوانەی ژووریی تاكەكەسی كرابوون.

لە لایەكی دیكەوە 6 هاوڵاتیی كورد بە ناوەكانی “بێهروز دەروێشی، نوسرەت عەباسی، محەمەد بەهائەدینی، خورشید عەباس نژاد، بێهنام خەلیل پوور و رەسوڵ محەمەدی” لە زیندانی ورمێ بە هەمان تاوان لەسێدارە دران.

هەروەها لە زیندانی ناوەندیی قائێم شەهر لە پارێزگای مازەندەران بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە درا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رۆژی یەكشەممەش 7 كەس بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە لە زیندانی شیراز لەسێدارە دران.

دەبێ بوترێ، رێژەی ئێعدامەكانی لە ماوەی رابردوو بە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر لە ئێران زیادی كردووە و راگەیاندنەكانیش تا ئێستا بە چاوی بایەخەوە لەم بابەتە گرنگە نەیان روانیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.