پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

لاوێكی كورد لە شاری دیواندەرە بە هۆی خۆكوژییەوە گیانی لەدەستدا

لاوێكی خەڵكی شاری دیواندەرە دەستی دایە خۆكوژیی و بەوبۆنەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی چوارشەممە 20ی مانگی جۆزەردان لاوێكی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی “هادی حەیدەری” خەڵكی ئاوایی “گوڵانە” لە ناوچەی “قاڵ قاڵی” شاری دیواندەرە لە رێگای خۆكوژییەوە دەستی داوەتە خۆكوژیی و گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا هۆكاری خۆكوژیی ناوبراو نادیارە و بنەماڵەكەشی لەمبارەوە بە هەواڵنێریی “زاگرۆس پۆست”یان راگەیاندووە، كە هۆكاری ئەم كارەی رۆڵەكەیان نازانن و كاتێ ئەو دەستی داوەتە خۆكوژیی، ئەوان لە ماڵەوە نەبوون و لە سەر موچە و مەزراكانیان سەرقاڵی كاركردن بوون.

شایانی باسە، لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كێشە و گرفتە كۆمەڵایەتییەكان و لەوانە خۆكوژیی بە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر زیادی كردووە و بە پێی ئامارە فەرمیەكانی خودی حكومەت، رۆژانە 11 كەس لە ئێران بە هۆی خۆكوژییەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.