چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

شوناسی یەكێك لە سیخوڕەكانی كۆماری ئیسلامی لە سلێمانی ئاشكرا بوو + وێنە

كەسێك بەناوی ” نیكرۆز دەرابی ” لە ڕێگەی چەتی فەیسبوك قسە لەگەڵ ” كچ و ژنانی كورد ” لە دەرەوەی سلێمانی پەیوەندیی دەگرێت و داوایان لێ دەكات بە مەبەستی دامەزراندن، سەردانی سلێمانی  بكەن.

بە پێی راپۆرتی رۆژانە هەواڵ، یەكێك لەو پیاوانەی كە بە ماڵ و منداڵەوە پەیوەندی بە ناوبراو كردووە، وتوویەتی : لە ڕێگەی چەتی فەیسبوكەوە من ئەو كەسەم ناسیوە و هەر لەو رێگایەوە داوای لێم كرد بە ماڵ و منداڵەوە بچم بۆ سلێمانی و پەیوەندی پێوە بكەم .

هەروەها وتووشیەتی: چوین بۆ سلێمانی و لە بری دامەزراندن داوای ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی لێكرووم و منیش دەستم پێی كرد، دوای ماوەیەك لە هیچ و خۆڕایی ژن و كچەكەمی لە پێش چاوی خۆم كوشت.

ئەو سەرچاوەیە كە ناوی ئاشكرا نەبووە هەروەها بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە، كە كاری ئەو ” نیكرۆز “ە هێنانی نەیارانی “كۆماری ئیسلامی ئێران “ە لە دەرەوەی سلێمانی بۆ ناو شاری سلێمانی و كوشتنیانە.

شیاوی ئاماژە پێكردنە، ئەم ” نیكرۆز “ە ناوی دووەمی ” بێهروز”ە و لە تونلێكی كۆیە سەرقاڵی كاری ئەندازیارییە و دەوترێ ئێستا كچێكی پانزە ساڵی بەند كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.