دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

تێكهەڵچوونی خەڵك و مەئمورانی شارەداریی لە سنە 5 برینداری لێكەوتەوە

بە هۆی شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان خەڵك و مەئمورانی شارەداریی لە شاری سنە، 5 كەس لەو هێزانە بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی مانگی جۆزەردان پاش ئەوەیكە مەئمورانی شارەداریی شاری سنە بە مەبەستی كۆكردنەوەی كەلوپەلی دەسفرۆشەكان و ئەو دووكاندارانەی كە شت و مەكەكانیان لە بەردەم دووكانەكانیان دادەنێن، هێرشێكی بەرینیان دەستپێكرد و ئەم بابەتەش بووە هۆی تێكهەڵچوونی خەڵك و ئەو مەئمورە حكومەتییانە.

بە وتەی یەكێك لە شایەت حاڵەكان، بە هۆی تووڕەی دەسفرۆش و دووكانداران و خەڵكی ئاسایی لەو كردەوەیەی مەئمورەكانی شارەداریی، شەڕ و ئاڵۆزیی هاتە ئاراوە و وێڕای ئەوەیكە پێش بە بردنی كەلوپەلەكان لە لایەن ئەو مەئمورانەوە گیرا، 5 كەس لە مەئمورەكانیش بریندار بوون.

شایانی باسە، زۆر جار مەئمورەكانی شارەداریی بە بیانووی پێش گرتن لە هاتوچۆی خەڵك (سەدی مەعبەر) هەوڵی كۆكردنەوەی كەلوپەری دەسفرۆشانی سەر شەقام و دووكانداران دەدەن و بەم چەشنە هەوڵ دەدەن نان و بژیوی ژیانی خەڵك بە تەواوەتی ببڕن كە ئەم بابەتەش هەمیشە تووڕەیی كاسبكاران و خەڵك بەدوای خۆیدا دێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.