پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئێران ساڵانە 6 تا 15 میلیاری دۆلار یارمەتی دەوڵەتی سوریە دەكات

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرادەكات كە  ئێران لەساڵدا 6 تا 15 میلیارد دۆلار یارمەتی حكومەتی بەشارئەسەد سەرۆك كۆماری سوریە دەكات.

هەواڵنێریی ئابوریی بلومبێرگ لە راپۆرتێكدا ئاماژە بە وتەكانی “ستیڤێن دمیستۆرا” نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریە دەكات بە پێی بەراوردی ئەو نوێنەرایەتییەی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئێران ساڵانە 6 تا 15 ملیار دۆلار خەرجی حكومەی بەشار ئەسەد دەكات.

لەلایەكی ترەوە “نەدیم شەهادی” توێژەر لە ناوەندی “چاتم هاوس”‌و بەڕێوەبەری ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی تۆفتس، بە بلومبێرگی وتووە توێژینەوەكانی ئەو نیشانی دەدات تاران لە ساڵانی 2012‌و 2013، بڕی 14 تا 15 میلیارد دۆلاری داوە بە حكومەتی بەشار ئەسەد.

بەوتەی شەهادی ئەم یارمەتییانە لەبواری سەربازیی‌و ئابوریی بووە و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لەم رۆژانەی دواییدا بڕیار بوو ئێران 100 هەزار سەرباز بە مەبەستی پاراستنی شاری دەمێشقی پایتەختی سوریە، رەوانەی ئەو وڵاتە بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.