دوو شه‌ممه‌ 20 ئازار 2023

نووسەرێكی دیكەی خەڵكی شاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد

لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو 2 نووسەر و رۆژنامەوانی ناسراوی خەڵكی شاری مەهاباد كۆچیی دواییان كرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی مانگی جۆزەردان “ئەحمەد شەریفی” ڕۆژنامەنووس، نووسەر و لێكۆڵەری مێژوو، لە نەخۆشخانەیەكی شاری مهاباد كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو زیاتر لە نیو سەدەیە لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا چالاكە و ئەزموونی كاركردن لە دەنگ و ڕەنگی مهاباد و بەشی كوردی ڕادیۆ كرماشان و هەروەها پێشینەیەكی دوورودریژ لە وتارنووسین بۆ بڵاوكراوە كوردییەكان بۆ وێنە گۆڤاری سروە و مهابادی هەبوو.

ئەحمەد شەریفی، وەرگێڕ و لێكۆڵەری مێژووش بوو و لەم بوارەدا كۆمەڵێك نووسراوەی لەپاش بەجێماوە.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەكشەممە 17ی مانگی جۆزەردانیش “ئەحمەد قازیی” نووسەر، وەرگێڕ و سەرنووسەری گۆڤاری “سروە” كۆچی دوایی كردبوو و تەرمەكەی ڕۆژێك دواتر لە گۆڕستانی “بوداغ سوڵتان” لە شاری مهاباد بەخاك سپێردرابوو.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.