شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

نەیارانی بەشار ئەسەد گەورەترین پایەگای سەربازیی باشووری سوریەیان گرت

هێزە نەیارەكانی بەشار ئەسەد و چاودێرانی مافی مرۆڤی سوریە رایانگەیاند كە هێزە نەیارەكانی بەشار ئەسەد پایەگایەكی سەربازیی ئەرتشییان لە باشووری ئەو وڵاتە كونتڕۆڵ كەن. ئەم شكەستەی هێزە دەوڵەتییەكانی سوریە گوشارەكانی سەر بەشاری ئەسەد زۆرتر دكات كە لەم دواییانەدا بەردەوام بەرەوڕووی شكست و دۆڕان دەبێتەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رۆیتێرز، كاربەدەستانی دەوڵەتیی سوریە تا ئێستا سەبارەت بە شكستی نوێ لە ناوچە باشوورییەكان هەڵوێستێكیان نەگرتووە. چاودێریی مافی مرۆڤی سوریەش دەڵێ: نەیارانی بەشار ئەسەد جگە لە پایەگای لەشكری 52، شارچكەیەك و ئاواییەكی نزیك لەو شوێنەشیان بەدەستەوە گرتووە.

عسام ئەلڕەئیس وتەبێژی هێزەكانی “بەرەی باشوور” كە هاوپەیمانی هێزە سەرەكیە نەیارەكانی بەشار ئەسەدن، وتی: پایەگای لەشكری 52 ئازاد كرا. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە تەلەفیزیۆنە دەوڵەتییەكانی سوریە رایانگەیاند كە چەند گرووپێكی تیرۆریستی لە هەوڵی دەست بەسەراگرتنی پایەگایەكی نیزامیی لە باشووری سوریەدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.