هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لەسەر زنجیرە چیاكانی”چلچەمە” یادی شاخەوانێكی كورد بەرز راگیرا + وێنە

لە سەر زنجیرە چیاكانی “چلچەمە” یادی “موقبێل هونەرپەژوو” شاخەوانی كۆچكردووی خەڵكی شاری بۆكان بەرز راگیرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 15 و 16ی مانگی جۆزەردان 26 كەس پێكهاتوو لە گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕ”ی شاری سەقز و “ئەنجومەنی شاخەوانیی شاری مەهاباد” سەردانی زنجیرە چیاكانی “چلچەمە”یان كرد و بە هەڵكردنی پلاكارد و رەسمی شاخەوانی كۆچكردووی كورد “موقبێل هونەرپەژوو”یان بەرز راگرت.

ئەو گرووپە هەموو ساڵێك و لەم كاتانەدا سەردانی زنجیرە چیاكانی قەندیلیان دەكرد بەڵام ئەمساڵ بەهۆی میلیتاریزە بوونی خاڵە سنوورییەكانی كوردستان، نەچوونە قەندیل و بە سەر شاخەكانی چلچەمەدا سەركەوتن.

تیمی شاخەوانیی “داڵان پەڕ” لە شاری سەقز رێكەوتی 22ی مانگی گوڵانیش توانییان بەسەر لووتكەی كێوی “بڵقەیس” دا سەركەون و شانازییەكی دیكە بۆ خۆیان و وەرزشی شاخەوانیی كوردستان تۆمار بكەن.

بە وتەی سەرپەرەستی گرووپەكە: گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕ” پێكهاتوو لە 37 شاخەوانی خەڵكی شاری سەقز و دەوروبەری توانیویانە بەسەر لووتكەی بڵقەیس لە ناوچەی تەختی سلێمانی تیكاب سەركەون.

كێوی بڵقەیس لە 8 كیلۆمەتری باكووری رۆژهەڵاتی تەختی سلێمان سەر بە شاری تیكاب 2 لووتكەی بە بەرزایی 3200 میتر و 3655 میتر هەیە و لە ریزی زنجیرە كێوەكانی رۆژهەڵاتی دەریاچەی ورمێدایە.

هەروەها لە ماوەی رۆژانی پێنجشەممە 10ی مانگی گوڵان تا رۆژی شەممە 12ی مانگ، دوو گرووپی شاخەوانیی “دۆستی”ی بانە و “داڵانپەڕ”ی سەقز بەسەر بەرزاییەكانی “شاهۆ” لە پارێزگای كرماشان سەكەوتن.

ئەم گرووپانە لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا 4 جار بەسەر شاخەكانی قەندیل دا سەركەوتوون.

جێگای ئاماژەیە، كێوی شاهۆ سێ هەزار و 390 میتر بەرزە و بەرزترین شاخی پارێزگای كرماشان دێتە ئەژمار كە لە پارێزگای سنەوە دەست پێ دەكات و بەشێك لە زنجیرە چیاكانی زاگرۆس دێتە ئەژمار و لە پارێزگای كرماشان و لە نزیك چۆمی سیروان كۆتایی پێ دێت و وەكوو گرنگترین و بەناوبانگترین كێوی ناوچەی هەورامان دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.