پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

دەنگۆی كۆچی دوایی “مەسعود بارزانی” رەتكرایەوە

“محەمەدسدیق ئەحمەد جگەر خوێن” جێگری نوێنەری هەرێمی كوردستان لە تاران ئەمڕۆ سێشەممە 19ی مانگی جۆزەردان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، هەواڵی كۆچی دوایی “مەسعود بارزانی” سەرۆكی هەرێمی كوردستانی رەت كردەوە.

ناوبراو لە بەشێكی دیکه لە وتەكانیدا، دەنگۆی كۆچی دوایی بارزانی لە هەندێ راگەیاندنی بێ بایەخدا بە كارێكی دزێو زانی كە بۆ سەرپۆش دانان لە شكستەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق بڵاویان كردووەتەوە.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو هەندێ لە سەرچاوە هەواڵنێرییەكانی ئێرانی و عەرەبیەكان هەواڵی دەنگۆی كۆچی دوایی “مەسعود بارزانی”یان بڵاو كردەوە كە ئەم هەواڵە لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوه بە هەوڵێكی دزێو و دوژمنكارانە ناوی لێ دەبرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.