پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

كچە هونەرمەندێكی كورد لە لیستی تیرۆری داعش دایە

“هێلی لوڤێ” گۆرانیبێژیی كورد كە لە باشووری كوردستان چالاكی دەكات لە لیستی تیرۆری گرووپی ئیسلامی داعش دایە، بەڵام بە بوێرییەوە رایگەیاندووە كە لە چالاكیەكانی خۆی پاشگەز نابێتەوە و بە شانازییەوە درێژ    ی پێ دەدات و دژی داعش بە هونەرەكەی شەڕ دەكات.

رۆژنامەی “سەباح” چاپی توركیە بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەم كچە كوردە 25 ساڵ تەمەنە كە ئێستا لە “لۆساجێلۆس”ی ئەمریكادایە پاش ئەوەیكە سەردانی هێزی پێشمەرگەی كرد لە لایەن داعشەوە بەرەوڕووی هەڕەشە بوو.

ناوبراو رایگەیاندووە، كە ئامانجی سەرەكیی پرۆژە نوێیەكەی سەرنجدان بە ژنانی ئێزیدییە كە لە لایەن داعشەوە بە دیل گیراون و دەیهەوێ دەنگی ژنانی خەسار دیتووی ئێزیدی بێ.

“لووڤێ” كە ناوە ئەسڵیەكەی “هێلێن عەبدوڵڵا” رایگەیەندراوە پێشتر لە ساڵی 1988ی زایینی لە پارێزگای ورمێ لە دایك بووە و باوك و دایكی ناوبراو لە كۆچبەرانی شاری “دهۆك” لە باشووری كوردستان بوون كە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچیان كردبوو. ناوبراو پاش بەجێهێشتنی ئێران ماوەیەك لە توركیە و پاشان لە وڵاتی فەنلاند نیشتەجێ بووە و ئێستا لە لۆسانجێلێسی ئەمریكا لەگەڵ كۆمپانیایەكی موسیقی كار دەكات كە گۆرانی هونەرمەندگەلێكی وەكوو “مایكل جەكسۆن و رەحیانا”ی بڵاو كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.