چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

كۆمەڵێك سێناتۆری ئەمریكایی پشتگیریی لە گەمارۆ نوێكانی سەر ئێران دەكەن

50 سێناتۆری ئەمریكایی رایانگەیاندووە، لە ئەگەری شكستی وتووێژەكانی داهاتووی ژێنێڤی دوو خوازیاری زۆربوونی گەمارۆ نوێكان دژی ئێرانن.

بە پێی پێشنووسێكی یاسای نوێ، ئەگەر كۆماری ئیسلامیی ئێران رێككەوتننامەی ژێنێڤ پێشێل بكات، دەوڵەتی ئەمریكا دەبێ گەمارۆی نوێ بخاتەسەر ئەو وڵاتە.
بەرەی دێمۆكرات لە مەجلیسی سەنای ئەمریكا زۆرینەی مەجلیسیان بەدەستەوەیە‌و ئەم پێشنیارە نوێیە، توانیویەتی لە هەردوو حیزبی دێمۆكرات‌و كۆماریخواز، كۆمەڵێك پشتیوان بۆ لای خۆی رابكێشێت.

ئەم گەڵاڵە ناوی، ئێران بە بێ چەكی ئەتۆمی لێنراوە‌و هەواڵنێریی رۆیتێرز لە زاری یەكێك لە هاوكارەكانی نوێنەرێكی سەنای ئەمریكا دەڵێت، دوو سێناتۆرێكی دیكە هاتونەتە پشت ئەم پێشنیارە نوێیە بە مەبەستی گەمارۆ خستنەسەر ئێران‌و بەمشێوە رێژەی نوێنەرانی ئەم گەڵاڵە دەگاتە 54 كەس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.