پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

داعش بەدوای چەكی شیمیایی دایە و شارێكی دیكەی لیبی كونتڕۆڵ كرد

گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) شاری هراوە هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی وڵاتی لیبی داگیر كردز هاوكات سەرۆك كۆماریی تونس هوشداریدا كە قوربانیی دواتری ئەم گرووپە وڵاتی تونسە. دەوترێ كە داعش لە ئاكامی دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمیشدایە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی مانگی جۆزەردان هەواڵنێریی رۆیتێرز لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كە گرووپی “دەوڵەتی ئیسلامی” پێشڕەوییەكانی خۆی لە لیپی پەرەپێداوە و پاش كونتڕۆڵ كردنی ناوچەی سرت، شاری هراوەشی كونتڕۆڵ كردووە.

رۆیترز دەنووسی: دابەشكردنی لیبی لە نێوان 2 دەوڵەت دۆخێكی نالەباری پێكهێناوە و دەوڵەتی ئیسلامی لەم بارودۆخە بە شێوەیەكی باش كەڵك وەردەگرێت.

هاوینی ساڵی رابردوو ئیسلامگەراكان “فەجری لیبی” شاری ترابلۆسیان كونتڕڵ كرد. لەوكاتەوە لیبی 2 پارلمان و 2 دەوڵەتی هەیە كە پێكەوە پێشبڕكێ دەكەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رۆژی رابردوو “جولی بیشاپ” وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی “دەوڵەتی ئیسلامی بە چەكی شیمیایی هوشداری دابوو. بە وتەی ناوبراو ئەو گرووپە پێدەچێ كارناسی بواری چەكی شیمیاییان هەیە و لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە چەكانەش ترسێكیان نیە.

بیشاپ وێڕای باس كردن لەوەیكە داعش لە گازی كولیر وەكوو چەك كەڵكی وەرگرتووە، جەختی كردەوە كە: گرووپی داعش یەكێك لە جیددیترین هەڕەشەكانە كە ئێمە ئەمڕۆ دەبێ ئاگامان لێ بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.