پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024
Members of Lebanon's Hezbollah carry the coffin of their comrade Hussein Ahmed Abul Hassan during his funeral in southern Beirut on May 21, 2013. Elite Hezbollah fighters poured across the border from Lebanon into Syria to lead a withering assault by President Bashar al-Assad's forces on the rebel stronghold of Qusayr, the Syrian Observatory for Human Rights reported. The Britain-based watchdog said at least 31 Hezbollah fighters have been killed in the battle for Qusayr since May 19, as well as 70 rebels, nine soldiers, three paramilitary fighters and four civilians. AFP PHOTO/STR

تا ئێستا 2000 هەزار ئەندامی حیزبوڵڵا لە سوریە كوژراون

رۆژنامەی ئیسرائیلی “یەدیعوت ئەلحەرنوت” لە زاری كاربەدەستێكی نیزامییەوە باسی لەوە كردووە كە رێژەی كوژراوانی حیزبوڵڵای لوبان لە سوریە گەیشتووەتە 2000 كەس. بە وتەی ئەم رۆژنامەیە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو 100 كەس لە قەلمونی سوریە كوژراون.

ئەم كاربەدەستە نیزامیەی ئیسرائیل وتوویەتی كە وتاردانەكانی ئەم دواییانەی حەسەن نەسرۆڵڵا رێبەری حیزبوڵڵای لوبنان لە ئاكامی گوشاری زۆری بنەماڵەی كوژراوەكان بووە، چوونكە ئەوان نەسروڵڵا بە لایەنگری رژیمی بەشار ئەسەد دەزانن.

هەندێ لە لێكۆڵەران دەڵێن: زۆبوونی رێژەی كوژراوانی حیزبوڵڵای لوبنان لە سوریە لە ئاكامی گرتنە پێشی تاكتیكی نوێ لە لایەن نەیاران و بەتایبەت هێرشە لەناكاو و خێراكانەوە بووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، هەندێ لە گرووپە چەكدارەكانی نەیاری ئەسەد شەڕی كلاسیك و راستەوخۆ لەگەڵ حیزبوڵڵایان واز لێهێناوە و دەستیان كردووەتە هێرشگەلێكی لەناكاو.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلیە لە زاری ئەفسەرێكی پلەبەرزی سوریەوە باسی لە گەیشتنی هەزاران چەكداری ئێرانی وعێراقی بە مەبەستی پێشگرتن لە داگیركردنی دەمیشق كردووە.

“یەدیعوت ئەحرنوت” وتوویەتی كە هەندێ لە راپۆرتەكان دەریدەخات كە حیزبوڵڵا بەهۆی تێكچوونی هێزەكانی رژیمی ئەسەد لە ژێر گوشاردان.

بە پێی وتەی ئەم سەرچاوە نیزامییەی ئیسرائیل “یەدیعوت ئەحرنوت” باسی لەوە كردووە، حیزبوڵڵا ژماری هێزەكانی خۆی لە سووریە گەیاندووەتە 8 هەزار كەس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.