بۆ بووکی بێوەژن کراوی (زاگرۆس) “شەلم” / ع.ج.ئاسۆ

ئاگر ئاگر..!!

ئاگر ئاگر…مەم سووتێنە!

هێشتا بەڕووی کرچ و کاڵی دارستانم.

لە ڕۆژی شایی ژینمدا!

مەمکە ژینگەی مەرگ و نەمان.. !

بۆ مەلان و ئاژەڵانم..

مرۆڤە بێ ژینگەکانم.

دووکەڵ دووکەڵ..!!

مەم خنکێنە!

من ئیلامم..!

کوردستانم..!

شابووکی “شەلم” ی کوردانم.

من دار بەڕووم….!

میراتی باو و باپیری، ڕۆڵەکانی نیشتمانم.

ئاگر ئاگر! دووکەڵ دووکەڵ!
مەم سووتێنە..!،مەم خنکێنە..!

بەسە ئیتر…

دڵی هەڵ قرچاوی چیام…!

شەتڵی شلک و شووشی خەمم..!

تاسە باری ژینگەی ژینە

برێشکاوی “شەلم”ی شینە.

مەم سووتێنە ..مەم خنکێنە..

 

*شەلم؛ ناوی دارستانی هەڵقرچاو و سووتاوی ئەمڕۆی ئیلامە کە لە ڕۆژی جیهانی ژینگە دا بوو بە قەقنەس

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.